ناونیشانی پەرتووک: کەشکۆڵی شێخی حیسامەدین
ناوی نووسەر: محەمەد حەسەنی کوڕی ئوەسی عوسمانیی، گوڵباخ محەمەد عەلی، محەمەد سەعید
مێژووی دەستخەت: 1900
ژمارەی پەڕەکان: 500
هەڵبەستی #مەولەوی# لە دەستخەتەکەدا: 1461 بەyt
کورتە باسێک دەربارەی ئەم دەستخەتە:
ئەم دەسخەتە لە شێوەی (بەیاز) دایە. نزیکەی (500) لاپەڕەیە. دەتوانرێt پێی بگوترێt (گەنجینەیی). بایەخی زۆری پێ دراوە، جۆگەلەجۆگەلە کراوە، قەراخەکانی زەڕکەفتکاریی کراون.
چەند خەتخۆش بەشدارییان لە نووسینەوەیدا کردووە.
بە فەرمانی شێخ حیسامەدین نووسراوەتەوە. لاپەڕەی (16) دێڕ (8) بەیت و کەمتر و زیاتری تێدایە. پێوانەکەی (11*20)
ماوەیەک کەمتەرخەمیی لە عاستیدا کراوە، تەڕبوون و شپرزەیی پێوە دیارە، بەڵام کەمی لە ناوچووە.
مێژووی ساڵی (1318ک. = 1900ز.)ی پێوەیە.ئەوانەی کە ناویان زانراوە لە بەشداربووان لە نووسینەوەیدا:
1-محەمەد حەسەنی کوڕی ئوەیسی عوسمانیی کە زانا و شاعیریش بووە نازناوی هەڵبەستی (عەلایی) بووە.
2 -گوڵباخ محەمەد عەلی.
3 -محەمەد سەعید.
بەیتەکانی مەولەوی تێدا ژمێردراوە و ژمارەیان گەیشتووەتە (1461) بەیت. بە درێژیی لە بەرگی پێنجەمی (بووژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد لە ڕێگەی دەسخەتەکانیانەوە) دا لەسەری نووسیوە. [1]