ناونیشانی پەرتووک: کەشکۆڵی مەلا عەبدوڵڵای مەریوانیی
ناوی نووسەر: مەلا عەبدوڵڵای مەریوانی
مێژووی دەستخەت: لەنێوان ساڵانی (1307ک.=1894ز.) و (1340ک.=1921ز.)
ژمارەی پەڕەکان:330
هەڵبەستی مەولەوی لە دەستخەتەکەدا: 116 پارچە هەڵبەست
ئەم کەشکۆڵە بەری ڕەنجی (33) ساڵی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای مەریوانییە، ئێران و ئێراقی پێ کردووە و ، لە (چۆڕ)ەوە تا ( #هەولێر# ) و شوێنانی دیش هاوڕێی بووە و لێی زیاد کردووە و دەوڵمەندی کردووە. (330) لاپەڕەیە. پێوانەکەی (10*24) سم.
لە شێوەی (بەیاز) دایە. لەنێوان مێژووی (1307ک.=1894ز.) و (1340ک.=1921ز.)دا نووسیویەتییەوە.
(116) پاچە هەڵبەستی #مەولەوی# تێدایە.
هەڵبەستی (#نالی#) و چەند شاعیری دیکەی تێدایە. بە خەتێکی (نەستەعلیق)ی جوانی شکستە، نووسیویەتییەوە. پێڕستی بۆ پارچە هەڵبەستەکان کردووە. سەرەتاکانیانی بە قەڵەمی سوور دیاریی کردووە. بە درێژیی لە بیرگی حەوتەمی بووژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورددا باسی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای نووسەرەوەی ئەم کەشکۆڵە و بەرهەمەکەی نووسیوە. [1]