ڕێواسی کەلیخانه
وتراویشە: چەند سپییە دەڵێی بەفری کەلیخانە، مامە ڕەحەی کەلیخانە، بەرزایی (کەلیخان) و گەردەنەی کەلیخان لە شاۆچکەی #بانە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوچەیەکی کوێستانییە و زستانان بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت و لەگەڵ توانەوەی بەفر و بوهاران ڕێواسێکی زۆری لێ دەڕوێت و بەتام و مزر و ناسکە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و هاوشێوەی (خەیاری گوڵ بەدەم) و (قون بەکوریکە)، بۆ پێداهەڵدانی جوانی کیژێک ناسک و کەڵەگەت و باریک و سپی و زەرد و جوان بێت بەهاوار بۆ کردنەوە دەوترێت ئەی هاوار دەڵێی: ڕێواسی کەلیخانە. [1]