قاڕی کار، داندۆک تار
مامۆستا لوقمان تەها
ئیلنجاغیئیلنجاغی وتی مام حاجی فەتاحی
شیلهشیلهی
کۆیەکۆیە گوتی: لە کوردەوارییدا وتراوە: قاڕی کار، داندۆک تار، دوای دروێنەی دەغلودان و لەوەڕاندنی مێگەڵ لە پەرێزان بزن و مەڕ دەست دەکەن بەتەگە و بەران خواردن و بۆ ماوەی پێنج مانگان ئاوس دەبن، زۆبەی کات لە مانگی حوزەیران و حەوتەوە بزنەکان لە سنووری دەشتەکییەکانی
هەولێرهەولێر و وراتی
کۆیەکۆیە تەگەی دەخۆن و لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم و سەرەتای کانوونی یەکەم دەزێن و کاریلەکانیان دەقاڕن کە سەرووبەندی پایز و کەوتنی بارانی پەڵەیە و سەرمای سەرماوەرزی پایزان دەست پێ دەکات هەر وەکوو شاعیر (عوسمان ئەحمەدی) لە وەسفی ئەو ساردییەدا دەڵێت: (نەسیمەکەی ساردی پایزی، چ بێڕەحمی چ دڵبەردی)، بەو ساردی و تەڕوتووشییە (داندۆک) شێ هەڵدەگرێت و ڕەگی تاڵی دەدات و خواردنی خۆش نابێت، بۆیە لە کوردەوارییدا وتراوە: قاڕی کار، داندۆک تار.
[1]