هەوساری پساندووه
وڵاغە بەرزە کە قەڕاسەی بەسەرەوەیە و سەروکەللەی بەڕەشمەیەکەوە بەستراوەتەوە و جڵەوی پێ دەگیرێت لەلایەن سوارەوە پێی دەوترێت: هەوسار، نێرکەر و وڵاغە بەرزەی چەموش و تۆڕ و بزێو زووزوو هەوسار و سەروقەڕاسە و ڕێشمەی دەپسێنێت و بەڕەڵڵا دەبێت و گرتنەوەی زەحمەت دەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی ملهوڕ و گوێ مەدێ کە کەرێتیی و وڵاغی بەرز بێتەوە و لێکدانەوەی نەمێنێت و بەبێ ئەوەی ڕەچاوی هیچ یاسا و ڕێسا و داب و نەریتێک بکات، هەموو کارێک بێ شەرمانە بکات، بە نیگەرانییەوە لێی دەڕوانرێت و دەوترێت: هەوساری پساندووە.[1]