نۆژەنکردنەوەی پردی #ئاڵتوون کۆپری# لە 21 شوباتی 1713 ز
دەستخستن و ساغکردنەوەی: د. #سامان مستەفا ڕەشید#
بەگوێرەی ئەم بەڵگەنامە لە 25 محرەمی 1125 کۆچی کە بەرانبەرە بە 21 شوباتی 1713 پردی سەر ئاوی ئاڵتون واتا «ئاڵتون کۆپری» کە کەوتبووە ناو چوارچێوەی ویلایەتی #شارەزوور#، و 10 کاتژمێر لە #کەرکووک# و 12 کاتژمێر لە #هەولێر#ەوە دوور بووە، و کەوتووەتە نێوان کەرکووک و هەولێر لە سەردەمی والی بەغدا حەسەن پاشا بڕیاردراوە نۆژەنبکرێتەوە. [1]