ناونیشانی بابەت: ئایا تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە لە ماوەی دووگیانی مەترسیدارە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
خانمانی دووگیان بەهۆی ئەوەی تا ڕاددەیەک بەرگری جەستەیان دادەبەزێت زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە هەندێک نەخۆشی زیاترە کە بەهۆی ڤایرۆس و بەکتریاوە بن، هەروەها کەش و هەوای گەرم یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی زیاتر بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە.
=KTML_Bold=ئایا مەترسیدارە بۆ خانمانی دووگیان؟=KTML_End=
ئەگەر خانمەکە تووشی وشک بوونەوە ببێت و نەتوانێت ئاو و شلەمەنی پێویست بخوات لەوانەیە تووشی منداڵبوونی پێشوەخت ببێت.
-پێویستە لەم حاڵەتانە بەبڕێکی باش شلەمەنی و ئاو بخۆیتەوە و لە کاتی پێویستدا دەتوانیت لە ماڵەوە گیراوەی (ORS) بەکاربهێنیت، بەڵام لە حاڵەتی بەردەوامی سکچوون و ڕشانەوەکە باشترە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
=KTML_Bold=ڕێگاکانی خۆپارێزی چین؟=KTML_End=
1-دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتن بە کەلوپەلی پیسبوو و پاشان بەرکەوتنی دەستت بە دەموچاو.
2-باشتر وایە خۆت خواردن ئامادە بکەیت و خواردنێکی دەرەوە نەخۆیت ئەگەر بەپێی ڕێنمایی تەندرووستی ئامادە نەکرابێت.
3-خۆت بپارێزە لە کەسانی تووشبوو و باشترە هیچ کەلوپەلێک بەهاوبەشی بەکارنەهێنن.
4-پاککردنەوە و شۆردنی دەست. [1]