تیمی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ ئەنجام دانی پێنجەمین یاری خۆی لە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق ڕووی کردە شاری #دهۆک#.
ئەمە و بۆ ئەو مەبەستە دوا مەشقی ئامادەکاری لەسەر یاریگەی #یانەی وەرزشی دهۆک# ئەنجام دا، سەبارەت بە ئامادەکاری کۆتاییان و ئەنجام دانی یاریەکەیان لە بەرانبەر یانەی دهۆک فەرمان محەمەدی سەرپەرشتیاری تیمەکەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەمان لە جەنگێکی بەهێزی پڕ ڕکابەری داین چونکە تەنیا خاوەن پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەمان دەگاتە قۆناغی داهاتوو کە یارییەکانی لە شاری #بەغدا# دەبێت.
فەرمان ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامادەکاری تەواویان بۆ ئەو یاریەیان لە بەرانبەر یانەی دهۆک کردووە و دەیانەوێت بە ئەنجامەوە بگەڕێنەوە شاری #سلێمانی#.
جێگەی باسە بڕیارە لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی #03-05-2024# و لەسەر یاریگەی یانەی دهۆک هەردوو تیمی بێچووە شێرانی یانەی خاوەن یاریگە و پێشمەرگە بە یەک بگەن و بەو سەرکەوتنەشیان پێشمەرگەکان هەنگاوێکی گرنگ بۆ قۆناغی داهاتووی خولەکە دەبڕن. [1]