لە پەڕاوێزی بەڕێوەچوونی چالاکییە وەرزشییەکانی دووەم ڤێستیڤاڵی وەرزشی خانمانی ئێراق کە لیژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز لە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق ڕێکی خستبوو، تیمی کاتای کچانی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی خاوەن پلەی سێیەم لە پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی عەرەبی سێ نمایشی جۆراوجۆری کاتایان پێشکەش کرد.
لەو نمایشانەیان دا کیژە پاڵەوانەکانی پێشمەرگە هونەری بەرگری و جەنگییان پیشانی میوانان و ئامادەبووان و میدیا ئێراقی و کوردستانییەکان دا و جوانی نمایشەکانیشیان بووە جێگەی سەرنجی تەواوی ئامادەبووانی هۆڵەکە و میدیاکان، ئەمە و دوایی کۆتاهاتنی ڤێستیڤاڵەکە بەڕێز حاکم
مەحمود ئەحمەد موڕاد مەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و (د.تێرس ئۆدیشۆ) دامەزرێنەری یاری کاراتێ لە ئێراق و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لە یەکێتی کاراتێی ئێراق و
کاروان شێخ زیرەککاروان شێخ زیرەک بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی و خاتوو
کەلسوم محەمەدکەلسوم محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی پێشمەرگە سوپاسی تیمی کاتای یانەکەیان کرد کە توانیان لە ڤێستیڤاڵی خانمانی ئێراق بە جوڵە هونەرییەکانیان سەرنجی هەمووان بۆ خۆیان ڕابکێشن و هەروەک داهاتووی ئەو تیمەشیان بە ڕۆشن لە قەڵەمدا کە لەژێر سەرپەرشتی کۆمەڵێک لە ڕاهێنەرانی بە ئەزموون و ئاستبەرزەوە مەشقیان پێ دەکرێت.
لە بەرانبەردا دەستەی ڕاهێنەرانی تیمی کاراتێی کچانی یانەی پێشمەرگە سوپاسی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگەیان کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکارییە بەردەوامەکانیان و هەروەک ئەو دەست کەوت و ئەنجامانەی تیمەکانیشیان بۆ حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد گەڕاندەوە کە بەردەوام و لە نزیکەوە ئاگاداریان دەبێت و ڕێنوێنیان دەکات.
[1]