لە بەردەوامی یارییەکانی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق و لە کۆمەڵەی باکووری یانە بەشدارەکان، تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە دەرەوەی یاریگەکەی و لە شاری #دهۆک# بوونە میوانی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی دهۆک#.
لەو یارییەدا کە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی #03-05-2024# بەڕێوەچوو پێشمەرگەکان توانیان سێ خاڵی گرنگی جەولەی پێنجەمی یارییەکانیان بەدەست بهێنن دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوەیان بەدەست هێنا.
بەو سەرکەوتنەشیان پێشمەرگەی سەوزپۆش کۆی خاڵەکانی بۆ 12 خاڵ زیاد کردوو هەنگاوێکی گرنگی نا بۆ گەیشتن بە پێشەنگی یانەکان. [1]