جەولەی نۆزدەی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو، لە کۆمەڵەی یەکەم یاری نێوان یانەکانی سامەرا و ئیتیسالات دواخرا و لە کۆمەڵەی دووەمیش تەواوی یارییەکان بەڕێوەچوون.
ئەمە و بە ئەنجامی یارییەکانی جەولەی 19 و لە کۆمەڵەی یەکەم تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لەگەڵ یەکسان بوونەکەی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 34 خاڵ و لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی و هەروەک لە کۆمەڵەی دووەمیش دیالی بە هەمان ژمارەی خاڵەکانی پێشمەرگە لە پێشەنگە.
=KTML_Bold=بۆ بینینی گرافیک و ئەنجامی یارییەکانی جەولەی 19 و ڕیزبەندی یانەکان و خشتەی یارییەکانی جەولەی 20ی خولەکەش بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=.[1]