#یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراقی چارەسەری کێشە وەرزشییەکانی شاری #سلێمانی# تاوتوێ دەکەن.
بە بانگێشت نامەیەکی فەرمی حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد#ی جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ئەمڕۆ چوارشەممە #08-05-2024# گەیشتە شاری #بەغدا#.
لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق و لەنێو بارەگەی لیژنەی ئۆڵۆمپی (د. عەقیل مفتن) سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق لە پێشوازی جێگرەکەی سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگەدا بوو.
لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراقی ئامانجی بووە کە لە نزیکەوە بارودۆخی یانەی وەرزشی پپێشمەرگە و وەرزشی شاری سلێمانی بزانێت کە یانەی وەرزشی پێشمەرگە یانەیەکی دیاری وەرزشی نێو گۆڕەپانی وەرزشی کوردستان و ئێراقە، حاکم مەحمود ئەحمەدی جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ئەو دیدارە فەرمییەی بە هەل زانی کە بە شێوەیەکی گشتی باس لە سەرجەم کەم و کوڕییەکانی وەرزشی شاری سلێمانی بکات و یانەی وەرزشی پێشمەرگەش یەکێک بوو لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان هەردوولا.
لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ پێشمەرگە سپۆرت حاکم مەحمود بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند، کە دوای ئەم دیدارەمان سەرۆکی نوێی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراقمان پڕ زانیاری کرد دەربارەی بارودۆخی چەق بەستوی وەرزشی شاری سلێمانی، هەروەک ئاماژەی بەوەشدا کە د. عەقیل مفتنی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگەی سەرپشت کرد کە ڕاستەوخۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وەرزشی شاری سلێمانی لە نەبوونی ژێرخانی پێویستی وەرزشی (هەردە ڕەئوف بارامی) ئەندامی کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆڵۆمپی لێ ئاگادار بکاتەوە و چارەسەری گونجاو پێشکەش بە بەڕێزیان بکەن بۆ جێبەجێ کردن.
حاکم مەحمود ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە سەردانەکەی بۆ شاری سلێمانی لە میانی بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی وەرزشی ژنان، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق سەرسام بووە بە بەرەوپێشچوونی ئاستی وەرزشی کچان و ژنان لە شاری سلێمانی و هەروەک جەختیشی کردووەتەوە کە گرنگی تەواو بە وەرزشی ژنان و کچان دەدەن و دەیانەوێت لە ڕێگەی وەرزشەوە بە جیهان بڵێن لە لوتکەی گەشەسەندن و پێشکەوتن و ڕۆشنبیرکردن بەردەوام دەبین. [1]