لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی پایسکل سواری کوردستان قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێیەتی شاخەوانی بۆ پایسکل سواری بۆ هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان بۆ یانەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
پاڵەوانێتییەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی پایسکل سواری #هەولێر# لە ڕێکەوتی #25-05-2024# دەست پێدەکات و بڕیارە لەسەر ئاستی کوڕان بۆ ماوەی 15کم بێت و هەرچی بۆ ئاستی کچانە ماوەکەی بە 10کم دیاری کراوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 43 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!