ناو: کاروان
ناوی باوک: کەمال
ڕۆژی لەدایکبوون: #25-12-1989#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوم (کاروان کەمال حەسەن چاومار)ە،
دەرچووی بەشی ئەندازیاری گەیاندن و کۆمپیتەرم
لە ساڵی 2010ەوە خۆبەخشانە هەستاوم بە تۆمار کردنی مێژووی زارەکی خەڵکی بە تەمەنی شاری #سلێمانی# بێ جیاوازی پلە و پێگەی کۆمەڵایەتی و بۆ ئەم کارەش ماڵان و کوچە و شەقامەکانی شار گەڕاوم تا ئێستا خاوەنی 1050 چاوپێکەوتنی ڤیدیۆیی و 570 کاسێتی دەنگی تۆمار و 770 هەزار وێنەی ئەرشیفی ماڵانم و پشتیوان بە خوا بەردەوامیش دەبم بۆ خزمەتی ئەم شارە، و ئەم خولیایە لە مامۆستای گەورە و خەمخۆری شاری سلێمانی (ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە) فێربووم کە لە 2010 تا 2016 شەو و ڕۆژ وەکوو قوتابییەک لەگەڵی بووم بۆ زۆربەی کارەکانی دەربەست بە شاری سلێمانی. [1]