پێ بە قڕێژ
وتراویشە: پێ بەڕیخ، پێ خاوسی، پێ پەتی، خەڵکانێک کە بە کولەمەرگی و ناگوزری ژیانیان بەسەربردووە و دوور بوون لە ژیار و شارستانی و ئاوەدانی، لە ناوچە بیابانی و دەشتاییەکان و کوێرە دێیەکان و شوێنە دوورە دەستەکاندا بەپێ خاوسی ڕایانبوواردووە، بۆ بەڕیوەبردنی کاروباری کارگێڕی شارەزاییان نییە و ئەگەر بازیش لەسەریان بنیشێتەوە و ببێتە کاربەدەست بە تەوسەوە پێی دەوترێت: پێ بەقڕێژە.[1]