یارم لە مردنە و تەتەی لە گەردنە
یار، دۆست و خۆشەویستە، لەمردنە واتە لە گیانەڵا و لەسەر ڕۆح دەرچوونە، بە هەموو مت و مۆری و مەرجان و ملوانکە و گەردنە و خەناوکە و...تاد دەوترێت: تەتە، تەتکە و پەتکە، تەتە و حەت حەتۆکه، لێرەدا یار گشتاندێکی بۆ کراوە تەنیا لەگەڵ یەک یار و دۆستی نییە، بەڵکوو هەموو ئەو مێیە و ژن و کچانەیە کە لە دۆخێکی خراپدان، بەڵام دەستبەرداری حەز و خولیا و و دڵتەڕی خۆیان نابن و لە کوردەوارییدا بەتایبەتیی لە #کۆیە# بەتەوسەوە پێیان دەوترێت: یارم لە مردنە و تەتەی لە گەردنە.[1]