دەڵێی بەفری کەلیخانه
وتراویشە: چەندە سپییە دەڵێی بەفری کەلیخانە یان
سنگی سەدەفەسنگی سەدەفە.
منداڵ بووم پورزایەکی باوکم لە کێڵگەی پەلەوەری
تەقتەقتەقتەق، وەکوو فەرمانبەر لە هەشتاکانی سەدەی بیستەم کاری دەکرد، ئەو کێڵگەیە ئێستاش2025 ماوە دەکەوێتە لای ڕاستی کەناری زێی بچووک لە ئاقاری (ڕاوگە)ی گوندی
گەرمکی تەقتەقگەرمکی تەقتەق، ئەو کات کۆمەڵێک کیژ و کاڵ لە
کۆیەکۆیەەوە دەهاتن کاری کرێکاری کێڵگەکەیان دەکرد، هێلکەی مریشکەکانیان کۆدەکردەوە و کاروبارەکانی ئالیف و ئاوپێدان و خاوێنکردنەوە و...تاد، دەکرد، ئینجا دیارە یەکێک لەو کیژانە کە خۆی هەڵکردووە قاچ و پوز و بەلەک و سینگ و دەموچاوی زۆر سپی و جوان بووە، هەموو جارێک ئەو پورزایەی باوکم دەیگۆت: ماشائەڵڵا ماشائەڵڵا قاچی سپییە دەڵێی بەفری کەلیخانێیە.
هەر لەسەر کەلیخان ئیدیۆمی تر هەیە و وتراوە:
مامە ڕەحەی کەلیخانەمامە ڕەحەی کەلیخانە یان
بێشک بەکۆڵ دای لە کەلیخانبێشک بەکۆڵ دای لە کەلیخان یان
ڕێواسی کەلیخانەڕێواسی کەلیخانە، هەروەها هونەرمەندی گەورەی کورد
حەسەن زیرەکحەسەن زیرەک فەرمویەتی:
کەتانە و کەتانە هاوار کەتانە
بەفری کەلیخانە هاوار کەتانه
بەفری کەلیخانە عەمرم کەتانه
لە فۆلکلۆری کوردەواریشدا لە گۆرانی (ڕێحانە ڕێحانێ ڕێحان تۆی گیانم)، وتراوە:
ئەمڕۆ دوو ڕۆژە یارم نەدیووە
بەفری کەلیخان لەمن باریووە.
گەردەنەی کەلیخانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زنجیرە شاخی زاگرۆس لە مانگەکانی زستان بەتایبەت بەفرانبار و ڕێبەندان بەفرێکی ئەستووری لێ دەکەوێت، ساڵ هەبووە سێ مەتر بەفری لێ باریووە، هەموو باسک و ملە و پانک و کۆپک و سەر و لوتکە و تەپۆڵکە و تیش و یاڵ و زین و گەروو و زەندۆڵ و کۆرەڕێ و کۆرانەڕێ و دەرە و دەرتەنگ و گەرییەکانی داپۆشیووە و گرتووە، وەکوو هێلکەی سپی سفت و سۆڵ بە دەرکەوتووه، ئەو سپێتییەی بەفرە باریووەکەی کەلیخان بووە بە ئیدیۆم و کوڕان و پیاوان بۆ وەسفکردنی کچان و یار و دڵخوازانی خۆیان کە کیژێکی گەردەن سپی و قاچ و پوز سپی بێت دەڵێن: چەندە سپییە دەڵێی بەفری کەلیخانە یان دەڵێی بەفری کەلیخانە.
[1]