ناونیشانی پەرتووک: پەخشی ڕادیۆی کوردی
ناوی نووسەر: سێرگێی میخایڵۆڤ
ناوی وەرگێڕ:
مەغدید سەپانمەغدید سەپان
وەرگێڕان لە زمانی: ڕووسی
شوێنی چاپ:
هەولێرهەولێر
چاپخانە: ئاراس
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
پەرتووکەکە لە ناوەرۆکدا لێکوڵینەوەیەکی وردە لەسەر ڕادیۆ و ژیاننامەی هەموو ئەو کەسانەی تێدایە کە لە سەرەتای درووستبوونی ڕادیۆکەدا کاریان کردووە، هەروەها گرنگی بە هەیکەلی ڕادیۆ و چارەنووسی داهاتووی ڕادیۆ و شێوازی کارکردن و ئیدارە لە ڕادیۆدا لەم پەرتووکەدا باس کراوە و بۆ یەکەمجارە بەو شێوە چڕوپڕە باسی ڕادیۆ و پەخشی ڕادیۆی کوردی بکرێت لەناو ڕاگەیاندن و پەرتووکخانەی کوردیدا.
لە بەشێکی تردا باس لە مێژووی ڕادیۆ کوردییەکان کراوە و تیشک خراوەتە سەر پەخشی یەکەم ڕادیۆی کوردی کە بۆ یەکەمجار لە
بەغدابەغدا ساڵی1939 پەخش کراوە بەڵام ئەمە ڕادیۆی کوردی نەبووە، بەڵکوو ڕادیۆی ئێراقی بوون و بەکوردی پەخشیان کردووە.
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا کورد بووە خاوەنی ڕادیۆی کوردی لە سەردەمی کۆماری مەهاباددا بە هاوکاری ڕووسەکان بووە و
قازی محەمەدقازی محەمەد وتاری تێدا پێشکەش کردووە.
هەروەها لەم پەرتووکەدا باس لە کوردستانی سوور و لە کوردانی قەفقاس و ڕادیۆی یەریڤان بەدرێژی کراوە.
[1]