چزی پێوە نییە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# دەوترێت: کزی نییە، واتە: بێ بەز و چەورییە، چینکە گۆشتی بە بەز ئەگەر بخرێتە سەر تاوێری داخ و ئاگرەوە چزەچز و کزەکزی دەکات، ئەگەر کەسێک لەڕ و لاواز بێت و گۆشت و بەزی پێوە نەبێت و سیرمەیی و ڕەقەڵە بێت، دەوترێت: چزی پێوە نییە. [1]