کۆدەرەی بوارانە
کۆدەرە: ناوی گوندێکیشە لە شارەدێی #سکتان#ی وراتی #کۆیە#، ئەگەر ئاوی چەند کانی و کانیاوێک، چەند جۆگەلە و کەندێک لە بەستێک لە شوێنێک یەک بگرنەوە و تێک بکەنەوە بەو شوێنە دەوترێت: کۆدەره، لە وەرزی بارانی بەهاراندا ئاوەکە زۆر دەبێت و بەرەو هاوینان بڕوات کەم دەبێت، بۆ هەوارخستن و مانەوە و ڕەشماڵ هەڵدان زۆر لە بار نییە و کاتییە بەو جۆرە جۆگانە وتراوە: کۆدەرەی بوهارێیە یان کۆدەرەی بوارانە. [1]