ئاوی لەدوو بێری ناڕوات
وتراویشە:
ئاو بەدوای بێڵدا دەڕوات ئاو بەدوای بێڵدا دەڕوات ، لە کۆندا بۆ ئاودێری زەوییە کشتوکاڵییەکان جۆگەی گەورە کە پێی دەوترا: ئاوبارە یان جۆبار، ساڵانە بە هەرەوەزی گەنج و لاوی گوند قۆڵیان لێ هەڵدەماڵی و دەستیان دەدایە بێڵ و خاکەناز، جۆگەکەیان جۆماڵ دەکرد، بەهۆی ئەو جۆماڵکردنەوە ئاو بەجوانی بەناو جۆگەدا دەڕۆیشت و ئاوەکە بە دوای بێڵەکە دەکەوت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک کارووباری خراپ بڕوات بەڕێوە و بەهۆی بێ دەسەڵاتییەوە کەس بەگوێی نەکات و پەکی کەوتبێت و توانای نەمابێت بەهۆی ئەمانەوە قسەی نەڕوات بەنیگەرانییەوە یان بەتەوسەوە دەوترێت: ئاوی لەدوو بێری ناڕوات.
[1]