ئاوی لەبن گونان گەڕایە
ئەو کوڕیژکەی کە تازە بەرەو باڵق بوون دەڕوات، هەندێک جار پێی دەڵێن: کۆرە بژە (کۆرە وژ، کۆرە بژ، کۆرەمژ) وەکوو جاشکی ساڵی سەیر دەکرێت کە هێشتا پشتی نەکردووە و تەواو ئامادە نەبووە بۆ باری، ئاو و تۆ و سپێرمی نێرینە لە تورەگەی گونانەوە سەرەچاوەی دەگرێت، ئەوە لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ بووە بە ئیدیۆم بە گەنجێک کە بەرەو باڵقبوون و شەیتانی بوون بچێت و وەکوو گیسکە نێر کاتی دەستپەڕ لێدانییەتی دەوترێت: ئاوی لەبن گونان گەڕایە.[1]