بەنبڕی ددانە، ددانیشی نییە
بەنبڕ: بە چەقۆ و تیخێکی تیژە کە داوەبەنی پێ دەبڕدرێت، لەو ئیدیۆمە ددان وەکوو بەنبڕ بەکارهاتووە، بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کە زۆر خۆی هەڵبکێشت و هەڕەشە و گوڕەشەی بکات و هیچیشی لەباردا نەبێت و بێ دەسەڵات و بێ چەک و تفاق و کەرەستەی شەڕیشی نەبێت بەتەوسەوە پێی دەوترێت: بەنبڕی ددانە، ددانیشی نییە.[1]