پەڕی لە کلکیدا نییە
یان وتراوە: پەڕ بە کلکییەوە نییە، مریشک ئەو پەلەوەرە ماڵییە کە دەبێتە (سەرەمر)، پەڕ بە کلکییەوە کەم دەبێتەوە و وەکوو ئەوەی ئاوەڕووت کرابێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی هەژار و دەست کورت کە توانای کڕینی هەموو شتێکی نەبێت، دەوترێت: پەڕی لە کلکیدا نییە یان پەڕ بەکلکییەوە نییە. [1]