ناوی تەواو: بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک
ساڵی دامەزراندن: #10-10-2024#
سنووری کارکردن: شەقامی 60مەتری تا دەگاتە مەڵبەندی شار.
ئەرک و چالاکییەکان: کاری پاککردنەوە و هەڵگرتنی زبڵ و پاشماوە لە گشت گەڕەک و شەقام و بازاڕەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی.
لادان و چاودێریکردنی زێدەڕۆیی و سەرپێچیکردن لەسەر زەوی شارەوانی و هاووڵاتییان و شوێنە گشتییەکان.
مۆڵەتدانی هاووڵاتییان بۆ درووستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانووەکان.
مۆڵەتەکانیش ئەمانەن: مۆڵەتی خانوو، مۆڵەتی ڕووخاندن، مۆڵەتی پێشانگە، نۆژەنکردنەوەی دوکان، نۆژەنکردنەوەی خانوو، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان، مۆڵەتی زیادەی ژوور، مۆڵەتی گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل.
سەرپەرشتی کردنی گشت پڕۆژەکانی درووستکردنی شەقام و شۆستە و دوورگە ناوەندیەکان کە لە سنووری شارەوانیمان ئەنجام دەدرێت.
چاککردنەوە(صیانە)ی گشت شەقامەکان و سنوورەکە کە پێویستی بەچاکردنەوە هەیە لە ڕێگای تیمی چاککردنەوەی قیر.
کۆنکرێت کردن یان کردنەوە و تێکەڵە ڕێژکردنی شەقام و شوێنی پێویست لە ڕێگای تیمی ئامێرەکان بۆ ئەو شوێنانەی کە نەخراوەتە پلانی جێبەجێ کردن، و شوێنەکانیش ئاوەدانکراون و پێویستییان بەتێکەڵەڕێژکردنی شەقامە سەرەکییەکان هەیە، وەک هاوکاریەک بۆ هاووڵاتییانی شوێنەکە.
ناونیشانی تەواوی فەرمانگە: #هەولێر#، 30مەتری، بەرانبەر مزگەوتی سەواف.[1]