ناونیشانی بابەت: ئیکۆی دڵی کۆرپە چییە و کەی دەکرێت؟
ناوی نووسەر: د.
کەژان کاوە تەهاکەژان کاوە تەها
ئەم پشکنینە بەکاردێت بۆ گەڕان بەدوای ناتەواوی یان نەخۆشیی زگماکی دڵی کۆرپە کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی دڵی منداڵانەوە ئەنجام دەدرێت.
کەی پێویستە ئەنجام بدرێت؟
لەنێوان هەفتەی 18 بۆ 22ی دووگیانی ئەنجام دەدرێت.
کێن ئەوانەی پێویستە ئەنجامی بدەن؟
-ئەگەر لە سۆناری ئاسایی گومانی هەبوونی نەخۆشی زگماکی دڵی کۆرپە بکرێت.
-ئەو خانمانەی منداڵی تریان هەبێت کە نەخۆشی زگماکی دڵی هەبێت.
-ئەو خانمانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
-نارێکی لێدانی دڵی کۆرپە.
-ئەگەر دایکەکە کۆمەڵێک دەرمان وەربگرێت کە مەترسی تووشبوون بە ناتەواوی دڵی کۆرپە زیاد دەکەن.
-ئەو کۆرپانەی گومانی ناتەواوی کرۆمۆسۆمیان لێ دەکرێت وەکوو کۆنیشانەی داون.
[1]