کەرمیزە
ئەو کاروانەی بارەبەرەکانی گوێدرێژ بێت، ئەگەر تووشی شوێنەواری کاروانێکی تری پێش خۆیان بوون و گوێدرێژەکانی ئەو کاروانەی پێش خۆیان میزیان کردبێت، ئەوا ماکەرەکان میزیان دەکرد و نێرەکەرەکانیش لموزیان لە میزەکە دەدات و بۆ ئاسمان بەرزیان دەکردەوە، بەو کارە وتراوە کەرمیز، ئەو کەرمیزەش کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کارێک کە لاساییکردنەوە و چاولێکەری بێت دەوترێت: ئەم کارە کەرمیزە.[1]