پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
پەیمان شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد ڕەسوڵپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەحمەد عەلی محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحیم فەقیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەمیر بابۆلی
21-11-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  526,931
وێنە
  111,898
پەرتووک PDF
  20,517
فایلی پەیوەندیدار
  106,637
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,897
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,247
عربي - Arabic 
31,666
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,681
فارسی - Farsi 
11,112
English - English 
7,776
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,598
پەرتووکخانە 
25,928
کورتەباس 
18,881
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,978
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,017
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,485
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,486
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
732
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
ئیدیۆم 
15
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
326
PDF 
32,064
MP4 
2,642
IMG 
205,211
∑   تێکڕا 
240,243
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
سەید محەمەدی سەفایی
ژیاننامە
کەمال جەلال غەریب
ژیاننامە
فریاد حەسەن مەعروف
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان عەزیز میرزا نە...
ژیاننامە
سەڵاح شەفیق
چیرۆکی چین؛ قەڵەمبازێک لە جیهانی سێیەمەوە بۆ جیهانی یەکەم
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

چیرۆکی چین؛ قەڵەمبازێک لە جیهانی سێیەمەوە بۆ جیهانی یەکەم

چیرۆکی چین؛ قەڵەمبازێک لە جیهانی سێیەمەوە بۆ جیهانی یەکەم
=KTML_Bold=چیرۆکی چین؛ قەڵەمبازێک لە جیهانی سێیەمەوە بۆ جیهانی یەکەم=KTML_End=
#مەحموود بابان#

=KTML_Bold=بەرایی=KTML_End=
پلانی پەرەپێدانی چین لە چوار بنەمای سەرەکی پێکهاتووە کە بریتین لە: پەروەردە، دارستان و سەوزایی، بنیاتنانی ڕێگەکان (وشکانی، ئاوی و ئاسمانی) لەگەڵ کرانەوە و بەستنەوە لەنێوخۆدا و بە جیهانەوە.

ئێستا چین بە کارگەی جیهان دەناسرێت ئەویش بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە بنیاتنانی ژێرخانی نیوخۆیی و هاوکارییان بۆ وڵاتانی تازەگەشەکردوو بە قەرز و هەناردەکردنی کاڵاکانیان بۆ هەموو جیهان بە کوالێتی و نرخی جیاوازەوە. ئەم پێشکەوتنەی ئێستا لەژێرخانی خزمەتگوزارییەکان و بنیاتنانی ژێرخان لە چین دەبیندرێت، بە چوار بنەمای سەرەکی کۆنترۆڵکراوە، کە ئەوانیش پاراستنی کولتوور و کەلەپووری چینی، پاراستنی ژینگە و ئیکۆلۆجی، دابینکردنی سیستمی ئاو و ئاوەڕۆ لەگەڵ بنیاتنانی ژێرخانی گشتی وەک خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان وەک دابینکردنی ئاساییش، تەندرووستی و قوتابخانە و هۆیەکانی گواستنەوە.

ئێستا و بۆ دەیەی داهاتووش ئەگەر باس لە باشی یان خراپیی ئابووریی جیهان بکرێت، ئەوا وڵاتی چین پشکێکی گەورەی بەردەکەوێت، چونکە لە دەیەی ڕابردوودا چین بەسوودبینین لە بازرگانیی جیهانی وای کردووە ئابووریی جیهان و وڵاتان بەخۆیەوە گرێبدات. زۆربەی شارەزایانی ئابووری گەشەی ئابوورییەکەی بە موعجیزە ناودەنێن و بەرهەمی ئابووریی تاک یان داهاتی تاک لە دوو دەیەی ڕابردوودا بە ڕێژەی 3000% زیادیکردووە، (کۆڕبەندی ئابووریی جیهان ، #01-07-2024#).

بنیاتنانی ژێرخانێکی لەمشێوەیە و گۆڕینی ئابوورییەکەی لە جیهانی سێیەمەوە بۆ سوپەر پاوەر، نەهێشتنی هەژاریی سەخت و دەرکردنی 800 ملیۆن کەس لە هەژاری لە ماوەی ژیانی یەک نەوەدا (بانکی جیهانی، 1ی نیسان 2022)، وای کردووە ئێستا چین بیەوێت لەم ڕێگەیەوە هەژموون و ئەزموونی خۆی بۆ وڵاتانی تازەگەشەکردوو بگوازێتەوە.
وڵاتانی تازەگەشەکردوو تینووی ئەو گۆڕانکارییانەن لەژێرخانی چین بەدی هاتووە، بەڵام هاوکاریی چین لەم ڕووەوە جیاوازە، هەر بۆیەش هەروەکوو پسپۆرانی چینی دەیانوت ئێمە وەک ئەمریکییەکان نین و ناتوانین بەخۆڕایی و بە دیاری بێت هاوکاریی کەس بکەین، چونکە هێشتا وڵاتەکەمان خۆی لە گەشەکردن دایە، بەڵام بە قەرزی چەندین ساڵە و بەهێزی کاری چینی دەتوانین یارمەتیی بنیاتنانیان بدەین، ئا لێرەوەیە هاتنی چین بۆ وڵاتانی تازە گەشەکردوو هەم دەرفەتە هەمیش مەترسییەکی گەورەیە.

=KTML_Bold=شارێک هێندەی وڵاتێک=KTML_End=
چین لە زۆر ڕووی جیاوازەوە وڵاتی ژمارەی ملیۆنی و ملیارییە، بۆ نموونە بە تەنیا لە پێنج شاری سەرەکیی ئەو وڵاتە ژمارەی ئەوانەی تیایاندا دەژین لە سەروو 110 ملیۆن کەسەوەن، شاری چۆنگچینگ ژمارەی دانیشتووانەکەی 31.9 ملیۆن کەس، بەدوایدا شەنگەهای دێت کەوا ژمارەی دانیشتووانی 24.8 ملیۆن کەسە و لە پاش ئەویش بەیژینگی پایتەخت دێت کەوا ژمارەی دانیشتووانی 21.8 ملیۆن کەسن و ژمارەی دانیشتووانی چینگدو 21.4 ملیۆن کەس و هیی کوانژووش 18.8 ملیۆن کەسن (جیا ڕووشاک، #02-08-2022#).

ئێستا چین بە 1.4 ملیار کەسەوە ڕێژەی 17.39% کۆی دانیشتووانی هەسارەی زەوی پێکدەهێنێت و بەوەش بە پلەی دووەم لە دوای هیندستانەوە دێت. ژمارەی دانیشتووانی هەندێک لە شار و گوندەکانی زۆر زیاترە لە وڵاتێکی پێشکەوتووی وەک هۆڵەندا و دوو هێندەی سوید و وڵاتانی دیکەیە لە جیهان.

لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوو لە چین ژمارەی ئەوانەی لە شارەکان دەژین لە 170 ملیۆن کەسەوە گەیشتووەتە 900 ملیۆن کەس، کە لەڕووی ڕێژەییەوە شارنشینان لە 17.9%وە زیادیکردووە بۆ 64.7%. هەموو شارە گەورەکان و گوندەکان بەڕێگەی وشکانی و ڕێگەی خێرای شەمەندەفەر و بەندەری گەورەوە بە نێوخۆ و دەرەوە بەستراونەتەوە، هەر بۆیەش گوندنشینان دەتوان بە کەمتر لە دوو کاژێر بەرهەمەکانیان بگەیێننە شارە گەورەکان و بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان، (ساڵنامەی ئاماری چین، 2023).
بە شاریبوونی دانیشتووانی چین وای کردووە کەوا پێشکەوتنی ئابووری و پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکان ڕووبدات. ساڵ بە ساڵ ڕێژەی بەشاریبوون لە زیادبوون دایە، بەشێوەیەک لە 2021دا گەیشتووەتە 64.7%، بەمشێوەیەش بۆ هەر 1% زیادبوون لە ڕێژەی ئەوانەی لە گوندەکانەوە دەچنە مەڵبەندی شارەکان لە چین 10 ملیۆن کەس لە مەڵبەندی شارەکان زیاد دەکات، (جیا ڕووشاک، 2ی ئاب 2022). کە ئەمەش ئێستا ئاڵنگارییەکی گەورەیە لە بەردەم دەوڵەتدا، چونکە بەهۆی زیادبوونی خواست بۆ خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و دابینکردنی هەلی کار و وەبەرهێنانی زیاتر لە مەڵبەندی شارەکان دا قورساییەکی زیاتر لەسەر دەوڵەت درووستبووە.

=KTML_Bold=بنیاتنانی ژێرخانی گواستنەوەی وشکانی، ئاوی و ئاسمانی=KTML_End=
لەڕووی ژێرخانەوە، پێشووتر دەوڵەت هەوڵی بنیاتنان و پێشخستنی ڕێگاکانی گواستنەوەی بە وشکانی و ئاوی و ئاسمانی داوە، بەڵام نزیکەی چەندین دەیەیە کە چین پەیڕەوەی لە هاوبەشیی نێوان کەرتی تایبەت و گشتی کردووە و وەبەرهێنەرانی نێوخۆیی و دەرەکی ڕۆڵی گەورەیان پێدراوە لە بوژاندنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی نێوخۆیی لە هەموو ڕووەکانەوە.

بۆ نموونە ئەو پێشکەوتنەی ئێستا لە گواستنەوەی ئاوی و بەندەرەکانی چین بۆ هەناردەکردنی کاڵاکان دەبینرێت بە چوار قۆناخ لە ماوەی کرانەوەی چین بە ڕووی دەرەوە و بەستنەوەی ئابوورییەکەی بە جیهانەوە بەدیهاتووە.

هەر بۆیەش ئەم پێشکەوتنەی گواستنەوەی ئاوی بۆ کاڵاکان لەنێوخۆ و هەناردەکردنی بۆ دەرەوە بەشێوەیەکە کەوا لە ساڵانی 1949 بۆ 1979 بە قۆناخی بنیاتنانی سەرەتایی، ساڵانی 1980 بۆ 1999 بە قۆناخی خێرای بنیاتنان و فراوانکردنی کۆریدۆرەکانی ئاوی، ساڵانی 2000 بۆ 2010 بە قۆناخی ئاستی بەرزی بنیاتنان لەڕووی کواڵیتیی و هەمەجۆری و کەمکردنەوەی کاتەوە و قۆناخی چوارەمیش لە ساڵانی 2011 بۆ ئێستا بووە کە بە قۆناخی سەقامگیری و پەرەپێدان لە هەموو ڕێڕەوە ئاوییەکان و کۆریدۆرەکان دادەنرێت، (لی هۆنگچاک، #10-08-2024#).

بەندەرە نوێیەکان ڕۆڵیکی گەورە لە گواستنەوەی ئاوی بۆ کاڵاکان لەنێوخۆ و دەرەوەدا دەبینێت، بەشێوەیەک قەبارەی گواستنەوەی کاڵاکان لە بەندەرەکانەوە لە 2012دا 4.5 ملیار تۆن بووە، بەڵام لە 2021دا گەیشتووەتە 8.2 ملیار تۆن. کارگۆی کاڵا و کەلوپەل لە بەندەرەکانی چینەوە بۆ جیهان لە هەمان ماوەدا لە لە 6.6 ملیار تۆنەوە گەیشتووەتە 9.4 ملیار تۆن، (وانگ دونگمینگ، ئاب 2021).

ڕێگاکانی گواستنەوەی وشکانی، بەتایبەتیش ڕێگەی شەمەندەفەر و شەمەندەفەری خێرا بەردەوام لەزیادبووندا بووە، بەشێوەیەک ڕێگەی هێڵی شەمەندەفەر کەوا لە 2012دا کاریکردووە 97 هەزار و 60 کیلۆمەتر بووە، بەڵام لە 2021 دا گەیشتووەتە 150 هەزار کیلۆمەتر، ئەو هێڵانەشی کە بەهێڵی خێرا high Speed railway ناسراوە لە 2021دا گەیشتووەتە 40 هەزار کیلۆمەتر، واتە ڕێژەی دوو لەسەر سێی هێڵەکانی شەمەندەفەر لە چین هێڵی خێرایە، (لی هۆنگچاک، 10-08-2024).

هەروەها، لەڕووی گواستنەوەی کڵاوە بە شەمەندەفەری خێرا لە 2012دا یەکەم هێڵی خێرای شەمەندەفەری گواستنەوەی کاڵا لە باشووری چینەوە بۆ دۆیستبێرگ لە ئەڵمانیا بووە، بەڵام دوای 10 ساڵ پەیوەندی بازرگانی چین و وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەک گەشەیکردووە لە ساڵی 2021دا ژمارەی هێڵەکانی گواستنەوەی کاڵاکان بە شەمەندەفەر زیادیکردووە بۆ 78 هێڵی گواستنەوە کەوا دەگاتە 185 شار لە 24 وڵاتی ئەوروپا، کە ساڵانە بەهاکەی ئەم کاڵایانە دەگاتە 240 ملیار دۆلار.

ڕێگای خێرای هاتوچۆی ئۆتۆمبیل کە بە Highway network ناسراوە لە 2012دا تەنیا 4.23 ملیۆن کیلۆمەتر بووە، بەڵام لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە سەروو 5.28 ملیۆن کیلۆمەتر، هەروەها ئێکسپریس هایوەی بۆ دەرەوەی شارەکان لە ساڵی 2021دا 170 هەزار کیلۆمەتری تێپەڕاندووە، (لی هۆنگچاک، 10-08-2024).

لەڕووی بەکارهێنانی هێڵی ئاسمانی و فڕۆکەخانەکانەوە ژمارەی ئەو کەسانەی هێڵی فڕۆکەیان لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە هەڵبژاردووە دوو هێندە بووە، ئەمەش بەواتای کردنەوەی فڕۆکەخانەی نوێ و باشکردنی هێڵی ئاسمانی بووە. بەشێوەیەک لە 2012دا ژمارەی ئەو کەسانەی سەفەریان کردووە 319 ملیۆن کەس بووە، بەڵام لە 2021دا گەیشتووەتە 659 ملیۆن کەس، (ساڵنامەی ئاماری چین، 2023).

=KTML_Bold=زیندووکردنەوەی ڕێگەی ئاوریشم و باڵادەستیی چین=KTML_End=
ڕێگەی ئاوریشم یان یەک پشتێنە و یەک ڕێگە کە لە ساڵی 2013وە ڕاگەیێندراوە تاوەکوو ئێستا 136 وڵات و 36 دامەزراوە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی تێیدا بەشدارییان کردووە، لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە وڵاتانی بەشدار لەم پڕۆژەیەدا ڕێژەی 70% کۆی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنێت. لە ساڵی 2021دا 20.3 ملیار دۆلار لەلایەن چینەوە بەو وڵاتانە دراوە و بەشدارییان لە ڕێگەی یەک پشتێنە و یەک ڕێگە کردووە، (پۆرتاڵی یەک پشتینە و یەک ڕێگا، #16-08-2024#).

ڕێگەی ئاوریشم کەوا شەش کۆریدۆر و بەندەری گەورە لەخۆدەگرێت کە چین و ئاسیا بە ئەفریقا، ئەوروپا و جیهانەوە دەبەستێتەوە، چین بە ڕێگەی ئاشتی، پردی شارستانی و دەرکەوتنی چین لەم سەدەیەدا ناویدەهێنێت و دەبێتە هۆی هاوئاهەنگی لەڕووی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنانەوە.

شارەزایانی چینی ڕایانوایە کەوا لەم سەردەمەدا جیهان بە گۆڕانکارییەکی جەوهەری و بنەڕەتی تێدەپەرێت لەڕووی پەرەپێدان و گواستنەوە بۆ قۆناخێکی نوێ، هەر بۆیەش ڕێگەی یەک پشتینە و یەک ڕێگا کە لە ڕێگەی کۆنی ئاوریشمەوە سەرچاوەی گرتووە دەتوانێت دووبارە ببێتەهۆی بەستنەوەی چین بەجیهانەوە لە داهاتوودا، چونکە چینییەکان پێیان وایە کەوا لەناوچوونی ڕێگە کۆنەکە بەهۆی شەڕەوە بووە و دەرکەوتنەوەی بەهۆی ئاشتییەوە دێتتەدی، هەر بۆیەش ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیرییەکی بەردەوام پێویستە بۆ ڕێگە نوێیەکە لەنێوان هەموو هاوبەشەکاندا کە لەلایەن چینەوە بنیاتدەنرێت و بۆ هەمووان دەبێت.

بنیاتنانی ئەم ڕێگەیە وەک پسپۆرانی چینی ئاماژەیان بۆ کردووە، دوو ئامانجی هەیە کەوا ئاسانکاری نێوخۆیی بۆ گواستنەوە لەنیو وڵاتانی پڕۆژەکە و خزمەتکردن بەئامانجی گەورەی چین کەوا بەستنەوەی جیهانە پێکەوە لەژێر هەژموونی چین.

بنیاتنانی ئەم ڕێگەیانە لە وڵاتانی تازەگەشەکردوو دەرفەتێکی گەورەیە بۆ بەستنەوەی پارچەکانی وڵاتەکە بەیەکەوە و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆ و گواستنەوەی کاڵا لەنیوخۆدا بکات، بەڵام بنیاتنانی پرۆژەکە بە قەرز و ئەو فایدەی چین لە دوای تەواوبوونی پرۆژەکە داوای دەکات ئەگەر ڕیفۆرم و چاکسازی لەم وڵاتانەدا نەکرێت ئەوا زۆربەیان بە دەردی سریلانکا دەچن نەوەکوو نەیجیریا لەڕووی هاوکاری چینەوە بۆ بنیاتنانی ژێرخان و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، چونکە زۆربەی ئەم وڵاتە تازەگەشەکردووانە بە دەست نەخۆشیی تەواونەبوونی پڕۆژەکان و گەندەڵییەوە دەناڵینن.

=KTML_Bold=موعجیزەکانی گەشەپێدانی ئابووریی چین لە یەک نەوەدا=KTML_End=
ئابووری چین یاخود گەشەی بەرهەمی نێوخۆی GDP لەماوەی کەمتر لە یەک دەیەدا دوو هێندەبووە، بەشێوەیەک لەساڵی 2012دا 8.5 تریلیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە 2021دا گەیشتووەتە سەروو 16.8 تریلیۆن دۆلار، کە ئەمەش بەمانای زیادبوونی داهاتی تاک و بوژاندنەوەی وڵات دێت هەر بۆیەش داهاتی تاک لە 2012دا تەنیا 6 هەزار و 300 دۆلار بووە، بەڵام لە 2021دا گەیشتووتە 12 هەزار و 500 دۆلار، ( بانکی جیهانی، #01-04-2022#) .

ئێستا، چین یەکەم ئابووری جیهانە لەڕووی هێزی کڕین و دووەم گەورە ئابووری جیهانە لەڕووی گەشەی بەرهەمی نێوخۆییەوە و ڕێژەی سەروو 19% ئابووری جیهان پێکدەهێنێت. هەروەها، ئەم کارگەیەی جیهان لەڕووی هەناردەکردن و بەرهەمهێنانی کاڵا و کەلوپەل و بەرهە خۆراکییەکانەوە بەشێوەیەکە کەوا کۆی هاوردە و هەناردەکردن لەماوەی دەیەیەکدا بەهاکەی لە 3.87 تریلیۆن دۆلار گەیاندووەتەوە 6.05 تریلیۆن دۆلار، کە هەناردەکردنی زیاتر بووە لە هاوردەکردن (2012-2021).

ئێستا، پلانی چین بۆ بەردەوامیدان بە گەشەکردنی ئابووری تاک و نەهاتنەخوارەوەی گەشەی ئابووری ئەم نەوەیە کەوا بکات نەکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە، ئەمەش بەپلانێکی پێنج ساڵە لەڕووی بەستنەوەی ناوچەکان بەیەکەوە و دۆزینەوەی کار بۆ دانیشتووان دابینبکات، بەشێوەیەک لە 2021دا ژمارەی ئەو کەسانەی لەناوچە گوندنشینییەکان بوون کارییان بۆ دۆزراوەتەوە گەیشتووەتە 31.4 ملیۆن کەس.

کەمکردنەوەی هەژاری سەخت لە چین نزیکبووەتەوە لە سفر، واتە ئەوانەی توانای دابینکردنی خۆراکی ڕۆژانەیان نییە و لەبرسا بمرن، بەگوێرەی داتاکان لەساڵی 2012دا ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەژارییەکی سەختدا بوون 98.9 ملیۆن کەس بووە، بەڵام لە 2020دا ژمارەکە کراوە بە سفر و هەژاری سەختیان تێپەڕاندووە، (بی بی سی، #25-02-2021#) . لە پێش ساڵی 1978وە ملیۆنان کەس نەیانتوانیوە کەوا ژەمیک خۆراک لەرۆژێکدا دابین بکەن، بەڵام دوای کرانەوە و بەستنەوەی ئابووریەکەی بە جیهانەوەن لە 2021وە هیچ کەسێک لەو ئاستەدا نەماوە و لەو کاتەوە لە چین 800 ملیۆن کەس لە هەژاری ڕزگارکراون ، کە ئەمەش بەپێی ئاماری بانکی جیهانی ڕێژەی 70% کۆی ئەو ژمارەیە پێکدەهینێت کەوا لەو ماوەیەدا و لە جیهان لە هەژاری ڕزگارییان بووە.

ڕۆڵێکی گەورەی ئەم پێشکەوتنە پەیوەستە بە بەرەو پێشبردنی سیستەمی بانکی، کەوا لەماوەی یەک دەیەدا سەرمایەی بانکەکان سێ هێندە زیاتری کردووە، بەشێوەیەک لە 2012دا کۆی سەرمایەی بانکەکان 134 تریلیۆن یوان بووە، بەڵام لە 2022دا دەگات بە 345 تریلیۆن یوان. هەروەها، ژمارەی بانکە نێودەوڵەتی و جیهانییەکانیش لە چین گەیشتووەتە 946 بانک بە سەرمایەی 378 تریلیۆن یوان.

بەپێی داتا فەرمییەکان ئێستا لە دە گەنج هەشتیان کارتی بانکیان هەیە و لەڕووی کۆی دانیشتووانەوە لە 2021دا ڕێژەی ئەوانەی کارتی بانکیان هەبووە گەیشتووەتە 88.71% لەکاتێکدا یەک دەیە پێشووتر 63.8% بووە.

لەڕووی بازاڕی دڵنیاییەوە، ئێستا چین بە دووەم گەورەترین بازاڕی بازرگانی و پیشەسازی دڵنیایی (تەئمین) لە جیهان دادەنرێت، کەوا سەرمایەی ئەم بازاڕە لە 7.4 تریلیۆن یوانەوە گەیشتووەتە 24.9 تریلیۆن یوان لەساڵی 2021دا.

هەروەها، لەڕووی وەبەرهێنانی دەرەکییەوە FDI لەچین گەشەکردنێکی خێرای بەخۆوە بینیوە، بەشێوەیەک کۆی سەرمایەی وەبەرهێنانی دەرەکی بۆ کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لە چین لەساڵی 2012دا تەنیا 4.4 تریلیۆن دۆلار ئەمریکی بووە، دوای کەمتر لە دەیەک ئەو بڕە دەگاتە 6.9 تریلیۆن دۆلار لەساڵی 2021دا.

بۆ نموونە ئەو کەسانەی لە گوندەکان ژیاون داهاتیان لەماوەی نێوان 2013 بۆ 2021 لە 8 هەزار و 644 یوان گەیشتووەتە 18 هەزار و 931 یوان لەساڵی 2021دا، بەمەش داهاتەکانیان سەروو دوو هێندە زیادی کردووە، (دامەزراوەی نیشتمانی ئاماری چین، 2024).

بەگشتیش ژمارەی ئەوانەی کەوا کارتی چاودێری سەرەتایی تەندرووستیان هەیە لەناوچەکانی دەرەوەی شارەکان گەیشتووەتە 99.9% کە ژمارەی گوندەکانی چین 12 هەزار و 500 گوندە کەوا هەموویان ئینتەرنێتیان بۆ دابینکراوە و دەستیان بەئینتەرنێت دەگات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان و پێداویستییەکانیان.

کەرتی خانووبەرەی چین بەیەکێک لە کەرتە خێرا گەشەکردووەکان لەڕووی بەرزبوونەوەی نرخ و فراوانبوونەوە دادەنرێت، لەماوەکانی ڕابردوو نرخی خانوو وشوقە بەرزبوونەوەیەکی بێ وێنەی بەخۆوە بینیوە، کە خەونی گەورەی چینییەکان هەبوونی خانوویەکە. فراوانبوونی ئەم کەرتە بەشێوەیەکە بەشداریی لەکۆی گەشەی بەرهەمی نێوخۆی چین GDP دا لەماوەی دوو دەیەدا لە 1.08% گەیشتووەتە ڕێژەی 2.2% لە 2022دا، ( لیو لین، ئاب، 2023).

هەروەها، بەپێی داتا فەرمییەکان زیادبوونی بەهای خانووبەرە لەچین هاوتا نەبووە لەگەڵ زیادبوونی داهاتی تاک، ئەمەش بەمانای ئەوە دێت نرخی خانووبەرە بەهەمان بڕی زیادبوونی داهاتی تاک نەبووە لەماوەی کرانەوە و بەستنەوە بەجیهانەوە.

لەماوەکانی ڕابردوودا وەبەرهێنان لە کەرتی خانووبەرە بێ وێنەبووە و وای کردووە کەوا بەردەوامی بە گەشەکردنێکی زۆر خێرا بدات و نرخەکان بە بەرزی بمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی دانیشتووانی شارەکان. هەرچەندە حکومەت هەوڵێ ڕاگرتنی باڵانسێک لەنێوان میکانیزمی بازاڕ و کۆنترۆڵکردنی نرخەکان بۆ ئەم کەرتەی داوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەتوانراوە هاوسەنگییەک درووستبکات تاوەکوو کەسانی داهات مامناوەند و چینی خوارەوە کە بە چینی ساندویچ ناسراون بتوانن خانووییەکیان هەبێت، سەرەڕای هاوکاری حکومەت، پێدانی قەرزی بانکی و پاڵپشتی دارایی بۆ ئەم دوو ئاستەی کۆمەڵگە، ( لیو لین، ئاب، 2023).

لەسەروو هەموو ئەمانەشەوە، خاڵێکی سەرنجڕاکیش لە ئابووری چین دابەزینی خەرجی تاک بۆ خۆراکی ڕۆژانە، لەماوەی نێوان سالانی 2010وە بۆ 2021 خەرجییەکانی تاک بۆ خۆراک لەرێژەی 35.7%وە کەمیکردووە بۆ 29.8%، لە هەمان کاتدا خەرجی تاک لەماوەیەدا زیاتریکردووە بۆ کواڵیتییکی باشتری ژیان لەرووەکانی فیربوون و وەرزشکردن و ڕووەکانی دیکەوە.

=KTML_Bold=دابینکەری 20% خۆراکی دانیشتووانی جیهان=KTML_End=
ئێستا چین ڕێژەی 20% کۆی خۆراکی دانێشتوانی جیهان بەتەنیا ڕێژەی 9% کۆی خاکی چیندراو بە بەرهەمە کشتووکاڵییەکان دابین دەکات، (کای سیو و شارۆن شویمەکار، #20-02-2024#) . لەڕووی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەوە لەماوەی دەیەی ڕابردوو بڕی بەرهەمهێنراوی دانەویڵە لە 630.4 ملیۆن تۆنەوە لەساڵێکدا گەیشتووەتە 695.4 ملیۆن تۆن لە 2023دا، (دامەزراوەی ئاماری نیشتمانی چین، 2023).

ئێستا بەرهەمهێنانی کشتووکاڵ بەهەموو جۆرەکانەوە پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەک بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و پەرەسەندنەکانی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد و ئامێری نوی بۆ بەرهەمهێنانی دانەویڵە و میوەی جیاواز لەرێژەی 20% لەساڵی 1949وە گەیشتووەتە 60% لە 2021دا لە هەمان ڕووبەری زەوی چیندراو بەو خۆراک و میوانەدا.

ژمارەی ئەو پلاتفۆڕم یان کۆگایانەی لە ئۆنلاینەوە لەناوچە گوندنشینەکان شت دەفرۆشن بە نێوخۆ و دەرەوە لە 1 ملیۆن و 632 هەزار و 600 دانەوە لەساڵی 2012دا زیادیکردووە بۆ 16 ملیۆن و 325 هەزار کۆگا و پلاتفۆڕم لە 2021دا. هەر بۆیەش بەهای فرۆشتنی بەرهەمی جووتیارەکان لەم کۆگا و پلاتفۆڕمانەوە لە 2021دا گەیشتووەتە 294 ملیار دۆلار (پان چانگیۆنگ، #03-08-2024#).

خێرا گەشەکردنێکی گەورە لە وەبەرهێنانی وزە نوێبووەکان بۆ نیوخۆ و دەرەوە هەیە بەشێوەیەک لە 2012دا سەرچاوەی وزە نوێبووەکان لەچین تەنیا ڕێژەی 14.5% کۆی وزەی بەکارهاتوو پێکهێناوە، بەڵام لە 2021دا وزە نوێبووەکان ڕێژەی 25.5% کۆی وزەی بەکارهاتوویان پێکهێناوە، (دامەزراوەی ئاماری نیشتمانی چین، 2023). هەروەها، چین ئێستا دابینکەری سۆلەر پاوەر و ئۆتۆمبیلی کارەباییە بۆ جیهان، کەوا ڕێژەی 60% ئۆتۆمبیلی کارەبایی جیهان پێکدەهێنێت و ساڵانە توانای خستنەڕووی 10 ملیۆن ئۆتۆمبیلی کارەبایی بەنرخی هەرزانتر لە وڵاتانی دیکە هەیە.

ئێستا، بازاڕی ئۆتۆمبیلی کارەبایی لەنێوخۆ و دەرەوەش گەشەکردنێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەشێوەیەک بەرێژەی 12% ژمارەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی بچووک و مامناوەند لەنێوخۆدا زیادیکردووە کە ئەمەش بەرێژەی 50% زیاتر دێت لە هەموو جیهان، کە هێ وڵاتانی دیکە لەخوار 7%وەیە. ئێستا چین گەورەترین هەناردەکاری ئۆتۆمبیلی کارەبایی لە جیهان و گەورەترین بەکارهێنەریش لەنێوخۆدا بەتایبەتی لەلایەن نەوەی نوێیەوە.

لەڕووی بەرهەمهێنانی وزە لە هایدرۆپاوەر (بەنداوەکان) و بایۆماسەوە لە جیهاندا پێشەنگ و یەکەمی ڕیزبەندییەکە. لەساڵی 2021دا چین بازاڕی بازرگانیکردن بۆ دەردانی گازی دووانەئۆکسیدی کاربۆن هێناوەتەوە ئاراوە و بازاڕەکە گەیشتووەتە 4.5 ملیار تۆن، کە ئەمەش بەمانای کەمکردنەوەی دەردانی گازی دووانەئۆکسیدی کاربۆن و زیادکردنی وەرگرتنی وزە لە سەرچاوە پاکەکانەوە دێت.

=KTML_Bold=گۆڕانکارییەکی گەورەی ژینگەیی لە چاندنی دار و سەوزکردن=KTML_End=
چین گۆڕانکارییەکی گەورەی لەڕووی ژینگە و پاککردنەوەی هەواوە بەخۆووە بینیوە، بەشێوەیەک وای کردووە لە 2021دا ڕێژەی هەوایەکی پاک ڕۆژانە لەساڵیکدا بگاتە 87%، واتە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی لەساڵیکدا کەوا هەوایەکی پاکی بۆ دانیشتووان هەبووە 317 ڕۆژی تێپەڕاندووە. لەکاتێکدا و لەساڵی 2011 بڕی دەردانی دووکەڵ و پیسبوونی هەوا بە بڕی 1 ملیۆن و 550 هەزار تۆن بووە، بەڵام لە 2020دا کەمیکردووە بۆ 155 هەزار تۆن کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی پلانی 14 ساڵەی چین بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و کەمکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پیسبوونی هەوا، (پرۆگرامی ژینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان، UNEP و بلۆمبێرگ #14-07-2022#).

ڕێژەی سەوزایی و دارستانەکان لەچین گەیشتووەتە 23.3% لەکۆی ڕووبەری زەوی چین، کە زۆربەی پێشتر دارستان نەبووە، و ئەم ڕێژەیەش بەواتای 25% ڕێژەی دارستانی جیهان دێت. لەڕووی پارکی نیشتمانییەوە هێندەی ڕووبەری بەریتانیا پارکی نیشتمانی National Park لە چین هەیە.

دیارترین نموونە لە سەوزکردن یاخود باشکردنی کواڵیتیی هەوا لە چین، بەیژینگی پایتەختە کەوا ساڵ بە ساڵ ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کەوا باشترین کواڵیتیی هەوای هەیە لەماوەی دەیەی ڕابردوودا یەک لەسەر سێ زیادیکردووە بەهۆی چاندنی دار و زیادکردنی ڕووبەڕی سەوزاییەوە، (هو بین، #01-08-2024#) ، لەم شارەدا لەساڵی 1950دا ڕێژەی سەوزایی 1.3%، لەماوەی ساڵانی 2012 بۆ 2015 پرۆژەی یەک ملیۆن دەشتایی لەسەر ڕووبەری 666 کیلۆمەتر دووجا جێبەجێکرا کە بووەهۆی چاندنی زیاتر لە 50 ملیۆن نەمام و زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی و دارستانەکان بۆ 34%، لەماوەی کەمتر لە دەیەی ڕابردوودا و لەساڵی 2019دا ئەم ڕێژەیەش گەیشتووەتە 44% و بەیەکێک لە شارە سەوزەکان لەجیهان ناودەبرێت، (نا یاو، سێسیل سی کۆنیجندیک و جون یانگ، #18-12-2019#) .

هەروەها، لە ساڵی 2021دا ژمارەی ڕۆژەکانی ساڵ کەوا باشترین هەوای پاکی هەبووە لەم پایتەختەدا گەیشتووەتە 288 ڕۆژ، واتە بەڕێژەی 78% بەدرێژایی ساڵ بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان هەواکەی پاک بووە، لەکاتێکدا دەیەک پێشتر و لە ساڵی 2013دا تەنیا 174 ڕۆژ هەوایەکی پاک و کوالێتیی باشی هەبووە.

=KTML_Bold=چەند سەرنجێک و کۆتایی=KTML_End=
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= کاڵای چینی کواڵیتیی خراپ نییە و هەرزانیش نییە، بگرە لە زۆرێک لە براندە جیهانییەکان بۆ جلوبەرگ، کاڵای جوانکاری و پێداویستییەکانی ناوماڵ و ئامیرە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکان تاوەکوو ئۆتۆمبێل و هتد گرانترە، ئەی ئەو کاڵایانەی لەنێوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق بە چینی دەفرۆشرین بۆ هەرزانن و کوالێتی خراپە؟ ئایا بازرگانەکانی ئێرەیە لە کارگەکەی جیهانەوە داوای کوالێتی نزم و هەرزانی لە نرخ دەکەن یان سیاسەتی دەوڵەتی چین بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی بە وڵاتانی جیهانی سێیەم و دواکەوتوو، کە هەرکامیان بێت هەم چین و هەم دانیشتووانی ئەم وڵاتانەش زیاندمەند دەبن، چونکە ماوەی بەکارهێنانی کەمە و بەفیڕۆچوونی سامانە.

=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End=کرانەوەی ئێستای چین نەک تەنیا بەڕووی دەرەوەدا بەڵکو لەنێوخۆشدا نوێیە، چونکە هێشتا دانیشتووانەکەی خۆی لەماوەی ڕابردوو بەهۆی سەختی ئابووری و ئێستا بەهۆی زۆری کاژێرەکانی کارکردنەوە کەوا لە هەفتەیەکدا دەگاتە 60 بۆ 72 کاژێر، واتە شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، کە ئەمەش چەندین کاژێری لەوڵاتانی ڕۆژئاوا زیاترە، سەرەڕای سەختی دۆزینەوەی کار نەیتوانیوە بەڕووی دەرەوەدا بکرێتەوە. هەروەها، ڕوویەکی دیکەی ئەم کرانەوەی چین بەڕووی جیهان لەرووخساری دانیشتووانەکەیدا بەڕوونی دەردەکەوێت کاتێک شۆفیرێکی تەکسی بیانییەک دەبینی بەخۆشحاڵییەوە و بەهێما پێشانی دەدات چەند حەز دەکات وێنەیەکی ئەو گەشتیارە بگرێت گواستوویەتییەوە کە چینی و چاو بچووک نییە، ئەمە سەرەڕای ئەو دایک و باوکەی کەوا حەز دەکەن منداڵەکانیان فیری زمانی ئینگلیزی بن و وێنەیەک لەگەڵ ئەو کەسە جیاوازانەدا بگرن هاتوونەتە شارەکەیانەوە، ئەمە ئەگەر بۆ پایتەخت و شارە گەورەکان ڕاست بێت ئەی بۆ شار و گوندە دوورە دەستەکان دەبێت چۆن بێت؟

=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End=خاڵیکی دیکەی سەرنجڕاکیش دابڕینی چین لە جیهانی سۆشیاڵ میدیا و پلاتفۆڕمەکانی ڕۆژئاوایە، بەجۆرێک کەوا کاژێرەکانی بەکارهێنانی لە وڵاتانی دواکەوتوو یەک لەسەر سێی کاتی ڕۆژانەیە، ئەگەر لە چین دیوێکی کرانەوە نەبێت بەڕووی جیهان و سیاسەتی دەوڵەت بۆ کۆنترۆڵنەکردنی دانیشتووانەکەی لەلایەن ڕۆژئاواوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە دیوەکەی دیکەی گرنگیدانە بە نێوەڕۆک تاوەکوو ڕووکەش، هەر بۆیەش خولێکی گەورە بە بەشداریی نوێنەری 16 دەوڵەت ونەتەوەی جیاواز، و زیاتر لە 40 بەشداربوو و خەرجییەکی سەروو سەت هەزار دۆلاری لە پرۆگرامەکەدا بە مۆبایلێکی یەکێک لە خۆبەخشەکان چالاکییەکانی ڕۆژانەی تۆمار نەدەکرا.

=KTML_Bold=چوارەم:=KTML_End= لەم قۆناخەدا، چین کار لەسەر تەواوکردنی ژێرخان لەنێوخۆ و بەستنەوەی بە جیهانەوە دەکات، کە ئەمەش دەرخەری شێوازی پەلهاوێشتنی چینە لە جیهان بەتایبەتیش بۆ وڵاتانی دواکەوتوو لە ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا. هەروەها، پێشکەوتنی چین تەواو جیاوازە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و پێشکەوتووی دیکەی جیهان، بۆ نموونە بەیژینگ تەنیا لایەکی پێشنەکەوتووە بەڵکو هەمووی پێکەوەیە و ژێرخانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هەمووانە.

لەکۆتاییدا، چین لە بنیاتنانی ژێرخانی نێوخۆیی و گەشەکردنی ئابووری و پەروەردەکردنی کۆمەڵگە و گواستنەوەی بۆ ئابوورییەکی ئەلیکترۆنی و دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ دانیشتووانەکەی موعجیزەی خولقاندووە، ئایا دەتوانێت ئەم موعجیزەیە بۆ وڵاتانی سەر ڕێگەی یەک پشتینە و یەک ڕێگەش بگوازێتەوە یاخود نا، ئەوا دەبێت چاوەڕوان بین. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 25 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 22-08-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە مەحموود بابان
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 22-08-2024
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-08-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-08-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 31-08-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 31-08-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 25 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئیمان تەڵعەت عەبدولڕەزاق
کورتەباس
ڕۆڵی ئارام ساڵح لە بواری شیعری ڕۆشنبیریدا
وێنە و پێناس
پاسی هاتووچۆ لە شاری هەولێر ساڵی 1988
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
ژیاننامە
ئەدیبە شێخ عوسمان
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
پەیمان شیری
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
سروە شیری
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سەید محەمەدی سەفایی
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەید محەمەدی سەفایی
ژیاننامە
کەمال جەلال غەریب
25-11-2012
هاوڕێ باخەوان
کەمال جەلال غەریب
ژیاننامە
فریاد حەسەن مەعروف
22-11-2018
هاوڕێ باخەوان
فریاد حەسەن مەعروف
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان عەزیز میرزا نەورۆز
10-09-2020
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان عەزیز میرزا نەورۆز
ژیاننامە
سەڵاح شەفیق
03-02-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
سەڵاح شەفیق
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
پەیمان شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد ڕەسوڵپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەحمەد عەلی محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحیم فەقیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەمیر بابۆلی
21-11-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  526,931
وێنە
  111,898
پەرتووک PDF
  20,517
فایلی پەیوەندیدار
  106,637
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,897
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,247
عربي - Arabic 
31,666
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,681
فارسی - Farsi 
11,112
English - English 
7,776
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,598
پەرتووکخانە 
25,928
کورتەباس 
18,881
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,978
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,017
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,485
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,486
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
732
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
ئیدیۆم 
15
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
326
PDF 
32,064
MP4 
2,642
IMG 
205,211
∑   تێکڕا 
240,243
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئیمان تەڵعەت عەبدولڕەزاق
کورتەباس
ڕۆڵی ئارام ساڵح لە بواری شیعری ڕۆشنبیریدا
وێنە و پێناس
پاسی هاتووچۆ لە شاری هەولێر ساڵی 1988
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
ژیاننامە
ئەدیبە شێخ عوسمان
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
پەیمان شیری
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
سروە شیری
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.312 چرکە!