ناو: موحسین
نازناو: مەلا موحسین بەرزنجی
ناوی باوک: مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1970
ڕۆژی کۆچی دوایی:
27-08-202427-08-2024
شوێنی لەدایکبوون:
سلێمانیسلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
مەلا موحسین بەرزنجی؛ یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی شاری سلێمانی، لە ساڵی
1993 وە کاری فڕۆشتنی ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێبفڕۆشی دەکرد.
شوێنی کارکردنی لە بەردەرکی سەرا بوو، خزمەتی زۆری کردووە لەو بوارە و ژمارەیەکی زۆر گۆڤار و ڕۆژنامەی لای خۆی هەڵگرتبوو و پاراستبوونی، ساڵانێکە تووشی نەخۆشی درێژخایەن بووبوو لەژێر چاودێری پزیشکدا بوو، لە ڕێکەوتی
27-08-202427-08-2024 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
[1]