ئەمڕۆ #30-08-2024# ڕۆژی بێسەروشوێنکراوانە لە جیهان, کوردستانیش هەرێمێکە لە وڵاتێک چ خۆی و چ ئێراق یەکێکە لەو 80 وڵاتەی جیهان کە هاووڵاتییانی تێدایە بێسەروشوێنکراون بەهۆکاری سیاسی.
لە جیهاندا ژمارەی بێسەروشوێنکراوان بە 52250 کەس دیاریکراوە, ئەوانەن تۆمارکراون لە ناوەندە جیهانییەکان بە تایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سووری جیهانی و هاوپەیمانی جیهانی دژ بە بێسەرو شوێنکردن و .... لە کاتێکدا تەنیا ژمارەی بێسەرو شوێنکراوانی ئەنفال و بارزانی و فەیلی و ئێزیدی و ...چەندین بەرابەری ئەو ژمارەیەیە, تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر کەمی نەبێت چارەنووسیان دیارینەکراوە, تەنانەت ئەو ڕووفاتانەی دۆزراوینەتیشەوە بەهۆی نەناسینەوەیان بە بێسەروشوێنکراو هەژمار دەکرێن, بە شێوەی گشتی ژمارەی بێسەروشوێنکراوان لە جیهان خۆی دەدات لە زیاتر لە 50 ملیۆن کەس, هەروەها لە 30 وڵات زیندانی نهێنی بوونی هەیە, لە ناویاندا لە ئێراق.
بێسەروشوێنکردن تاوانێکی زەقی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤە, بە پێی پەیمانامەی ڕۆما دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە, کات و شوێن تاوانەکە بەزیندوویی دەیهێڵێتەوە, بنەماڵەی قوربانی مافی قەرەبوو و زانینی ڕاستییەکانیان هەیە, هیچ دەسەڵات و گرووپێک مافی بێسەروشوێنکردنی هاووڵاتییانیان نییە, کە تاوانکار بە پێی یاسای نێودەوڵەتی نابێت لە سزا ڕزگاری بێت.
بێسەرو شوێنکردن پێشێلی مافی یاسایی تاک,مافی ئازادی و ئاساییش, مافی ئەشکەنجە نەدان، مافی ژیان, مافی ناسنامە, مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە, مافی قەرەبوکردنەوە, مافی وتنی ڕاستییەکان, مافی ئابووری, کۆمەڵایەتی, ڕۆشنبیری, مافی ئاستی ژیان, مافی تەندرووستی و فێربوون, مافی کەرامەت و داوالێبوردنکردنی قوربانی ..ە.
لەم بۆنەیەدا وێڕای ئیدانەکردنی بوونی سەدان دیاردەی بێسەروشوێنکردن بەهۆی عەقیدەی سیاسییەوە لە باشووری کوردستان و دەیان هەزار لە پارچەکانی دیکەی کوردستان لەلایەن ڕژێمە دکتاتۆرییەکانی ناوچەکەوە, داواکارین:
1-پێویستە لیستی ناوی بێسەروشوێنکراوان, هۆکاری بێسەروشوێنکردن و هۆکاری مردن, شوێنی مردنیان بڵاو بکاتەوە, ئەوانەشی ماون ئازاد بکرێن.
2-شوێنی کۆکردنەوەی بێسەروشوێنکراوان بپارێزرێت و بۆ یاداوەری بێسەرو شوێنکراوان و درووستکردنی مۆنمێنتی یاداوەرییان.
3-بە یاسا بێسەروشوێنکردن لە کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە قەدەغە بکرێت
4-داوای لێبوردن لە بنەماڵەکانیان بکرێت و پەیمانی دووبارە نەکردنەوەی تاوانی لەو جۆرە بدرێت.
5-ڕووفاتی قوربانییەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ کەسوکاریان.
6-قەرەبووی ئابووری کەسوکاریان بکرێتەوە بۆ ماوەی ڕابردوو, ژیانێکی شەرافەتمەندانەیان بۆ دابین بکرێت لە ڕوی دارایی و خوێندن و چارەسەری تەندرووستی.
7-مافی کەسوکاری بێسەروشوێنکراوانە هەموو ڕاستییەکان لەسەر بێسەروشوێنکردنی ڕۆڵەکانیان بزانن, تەواوی زانیارییەکانیان لە ڕێکەوتی بێسەروشێوێنکردنەوە بۆ ئاشکرا بکرێت.
8-بە یاسا پارێز بەندی بۆ کەسوکاری قوربانیان, پارێزەرەکانیان, ڕێکخراوەکانیان دیاریبکرێت بۆ وتنی ڕاستییەکان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان.
9-پێویستە زیندانەکان سجلی هاتووان و دەرچووانی هەبێت, هیچ کەسێک لە دەرەوەی زیندانە فەرمییەکان زیندانی نەکرێن و بوونی زیندانی نهێنی وەک تاوان سەیر بکرێت. [1]
ڕێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
تۆڕی KONCICC
هەڵمەتی دادپەروەری
2024-08-30.
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=