خزمەت کردن بەژێر خانی وەرزشی و وەرزشکاران کەسانی دڵسۆز و بە وەفای دەیەوێت.
پێشکەوتنی وەرزش هەوڵدان و کار و پلانی پێویستە و ئەوەش بە کەسانی خەمخۆر و لە خۆبوردوو دەکرێت.
ئەمە و وتەکانی هێمن غازی سەرۆکی ڕێکخراوی لاوانی سۆسیال دیموکراتی کورد بوو لە مەراسیمی ڕێزلێنان و بەخشینی قەڵغان بە بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد#ی جێگری سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە #11-05-2024# و لەنێو یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە و لە سەردانێکی مەیدانیدا ڕێکخراوی لاوانی سۆسیال دیموکراتی کورد بە سەرۆکایەتی (هێمن غازی) سەرۆکی ڕێکخراو (هونەر ئیسماعیل) ئەندامی ئەنجوومەنی ڕێکخراو و (د. ڕێباز ڕەمەزان) بەرپرسی پەیوەندییەکان، (ژینە عەبدول ڕەحمان و دییە تەحسین) بەرپرسانی ڕاگەیاندن و بەشی وەرزشی لەلایەن بەڕێز حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و #وسام محەمەد بازگ# ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە پێشوازی کران.
لەو سەردانە مەیدانییەدا و سەرەتا حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە وێڕایی بەخێرهاتن لە سەرۆک و ئەندامانی ڕێکخراوی لاوانی سۆسیال دیموکراتی کورد خۆشحاڵی خۆی پیشان دا کە کۆمەڵێک لەم گەنج و لاوە خوێن گەرمانە بوونەتە خەم خۆر و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە خزمەت بە یانە و دامەزراوە وەرزشییەکان بکەن و هەروەک کورتە باسێکی لەسەر مێژووی یانەی پێشمەرگەی بۆ میوانان باسکرد.
لە بەرانبەردا سەرۆکی ڕێکخراوی ناوبراو سوپاسی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگەی کرد بۆ ئەو پێشوازییە و ئاماژەی بەوەشکرد کە وەک ڕێکخراوی لاوانی سۆسیال دیموکراتی کورد لە نزیکەوە چاودێری یانەی پێشمەرگەیان کردووە و سەرسامن بەوەی ئەو یانەیە خزمەتێکی بەرچاو بەژێر خانی وەرزشی شاری سلێمانی و کوردستان دەکات لەسەر ئاستی ئێراق و دەرەوەدا و پێزانینیان هەبوو بۆ ئەوەش، ئەمە و لە پای ئەو خزمەتە بەرچاوەی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە، سەرۆکی ڕێکخراوەکە وتی، کەمن ئەو کەسانەی لەنێو یاریگەکان و بە شێوەی مەیدانی لەناو دڵی هاندەران و هەواداران و وەرزشکاراندان و ئەو خزمەتەی حاکم مەحمود ئەحمەدی بەرز نرخاندوو لە پای ئەو دڵسۆزی و ئەمەکەی قەڵغانی ڕێزلێنانی ڕێکخراوەکەیانی پێشکەش کرد.
هەر لە پەڕاوێزی ئەو سەردانەیان تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگەیان بەسەر کردەوە کە لە خولی ئێراقدا توانیویانە ئاستێکی بەرز پیشان بدەن و ئەو نەوەیەیان بە داهاتووی وڵات لە قەڵەمدا و وتیان گەر پاڵپشتی ئەو چینە بکرێت داهاتوو ڕۆشن دەبێت و ژێرخان و بناغەیەکی پتەوی وەرزشی دادەنێین.
لە کۆتایشدا بە پێشکەش کردنی بڕوانامەی ڕێزلێنانی ڕێکخراوی لاوانی سۆسیال دیموکراتی کورد بە تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە و دەستەی ڕاهێنەر و سەرپەرشتیاران کۆتایی بەو سەردانە مەیدانییەی ڕێکخراوەکە هات. [1]