ناونیشانی پەرتووک: ھەردوو پەرتووکی (#مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد# ) و (#کورد کێیە# ) لە تەرازووی ڕەخنەی ئەکادیمیدا
ناوی نووسەر: #زرار سدیق تۆفیق#
شوێنی چاپ: #دهۆک#
چاپخانە: بەهدینان
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ:یەکەم
پێشەکی نووسەر: ماوەى یازدە ساڵە، کاک #سۆران حەمەڕەش# خەریکى شێواندنى دیرۆک و کولتورى کوردییە و پێی وایە ئەوەى تا ئێستا نووسراوە هیی ئەوان نییە و کورد دووچارى جینۆسایدى ئەکادیمى هاتوون و خۆى وەک فریادڕەسێک هاتۆتە مەیدان و سەرلەبەرى ئەو مێژووە بێمانایەى هەڵوەشاندۆتەوە و مێژووى درووست و ڕاستەقینەى کوردى لەم یەک دوو پەرتووکەیدا سەرلەنوێ نووسیوەتەوە.
لەم پەرتووکەمدا بە شێوەیەکى ئەکادیمى هەڵەى میتۆدى و خەوش و ناتەواوى و کەموکووڕییەکانم خسووەتە ڕوو.
[1]