ناو: کاوە
نازناو: فاتیحی
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان عەبدولکەریم
ساڵی لەدایکبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی دێلۆ، باشووری کوردستان
$ژیاننامە$
نووسەرێکی کوردە، خاوەنی چەندین پەرتووکە بە زمانی کورد، برای نووسەر #خالید فاتیحی#یە.
کاوە عەبدولڕەحمان فاتیحی: ناوی تەواوی کاوە عەبدولڕەحمان عەبدولکەریم، سەردەمی منداڵی و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە #پشدەر# تەواوکردووە، لە #زانکۆی کۆیە# بەشی یاسای تەواوکردووە. بۆ یەکەم جار لە ناوەڕاستی هەشتاکان پەرتووکی #گێلەپیاو#ی عەزیز نەسینی خوێنووەتەوە، سەرەتا بە کاری شانۆ هاتۆتە ناو جیهانی هونەر و ئەدەبەوە، یەکەم کاری شانۆی (سیمای هەورێکی ڕەش) لە نووسینی دکتۆر حەمید عەزیز بووە.
لە سەرەتای ساڵی 1998، وە یەکەم کاری وەرگێڕانی لە ڕۆژنامەی (ڕێگای کوردستان) بڵاوکردووەتەوە، شارەزایی لە زمانی فارسیدا هەیە و دەیان بابەت و کورتەچیرۆک لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە، ماوەی چەند ساڵێکیش کاری لە ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنە نێوخۆییەکاندا کردووە وەکوو بەڕێوەبەر، وە کاری وەڕگێران دەکات و هۆنراوەیش دەنووسێت.
دوو پەرتووکی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی شیرنی کوردی.
$بەرهەمە بڵاوکراوەکانی:$
#سەربووردەی دایک# ، نووسینی جەنگیز ئیتماتۆف 2019
کۆمەڵە هۆنراوەی ماچ، ساڵی 2020
کۆمەڵە هۆنراوەی، #ڕازی سەربەمۆر# 2024
#بیرەوەریەکانی مردوویێکی عێراقی# ، محەمەد ڕەزا پوریان 2024
ئێستاش2024 کۆمەڵە چیرۆکێکی غولام حسێنی ساعدی ئامادەیە بۆ چاپ. [1]
=KTML_Email_Begin=kawafathe33@gmail.com=KTML_Email_Between=ئیمێڵی کاوە فاتیحی=KTML_Email_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/kawafatihi=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: کاوە فاتیحی=KTML_Link_Facebook_End=