فرچکەوەجێ، بێتەوەجێ، هەستە خەجێ.
فرچکە: فرچک یان ژەک، بە یەکەم شیر دەوترێت کە ئاژەڵ بیدات بە بێچوەکەی، خەجێ: ناوە بۆ ئافرەت، ژەک تەنیا دوو بۆ سێ ڕۆژ لە گوانی دایکی ئاژەڵدایە، کە بیدات بە بێچوەکەی و تەواو دەبێت، بە کارێک دەوترێت کە زوو تەواو بێت، پێویست بکات مرۆڤ دەستوبردی تێدا بکات. [1]