شەڕ سەری باریکە، بنی ئەستوورە.
گرفتە کۆمەڵایەتییەکان بە هەر هۆکارێک کاتێک لەنێوان خێزان و کەسەکاندا درووست بێت، گەر چارەسەر نەکرێت، قووڵ دەبێتەوە و گەورە دەبێت، چارەسەرکردنی گرانە، بەڵام هەڵگیرسانەوەی بۆ جاری دووەم چەخماخەیەکی بچووکی پێویستە، مەبەست لە شەڕێکە کە مێژوویەکی درێژی هەبێت، کەی بجووڵێت سەرهەڵبداتەوە. [1]