شێر مرد، کەمتیار دەیخوات.
شێر لە چیرۆک و ئەفسانەی کوردەواردا پاشای دارستانە و بەهێزترین ئاژەڵە، بەڵام کەمتیار دڕندەیەکی قێزەونە، خەریکی خواردنی گۆشتی تۆپیوە، واتە: شێر چەند بەهێز بێت، کە مرد، گۆشتەکەی کەمتیار دەیخوات، مەبەست لەوەیە کەسی ساماندار و ناودار، دوای مردنی خۆی، کەسی بوودەڵە و خراپ کەڵک لە ماڵ و سامانەکەی وەردەگرێت. [1]