یارییەکانی خولی دۆستانەی ئەکادیمیایی سلێمانی بۆ ئاستەکانی خونچەکان کۆتایی هات و خونچەکانی یانەی پێشمەرگەش توانیان ببنە تیمی نموونەی و سێ لە یاریزانانیان خەڵاتی باشترین یان پێشکەش کرا.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #18-05-2024# و لەسەر یاریگەی چوارباخ دوا یارییەکانی خولی دۆستانەی ئەکادیمیایی سلێمانی بەڕێوەچوو لە دوایی بەدەست هێنانی چەندین ئەنجام لە یارییەکانیان و پیشان دانی ئاستێکی بەرز دواجار تیمی خونچەکانی یانەی پێشمەرگە توانی پلەی چوارەمی ڕیزبەندی بەدەست بهێنێت و هەرچی خەڵاتی باشترین تیمی نموونەییان پێشکەش کرا، ئەمە و سێ یاریزانی تیمەکە بە باشترین یاریزانان دیاری کران و میدالیا و جامیان پێ بەخشرا.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە پاڵەوانێتی ئەکادیمیایی تۆپی پێی سلێمانی بۆ لە دایک بوانی 2014 و 2015 بوو کە یارییەکانی لە ڕێکەوتی #09-02-2024# دەستیان پێکردوو لە قۆناغی یەکەمدا (12) فێرگە بەشدار بوو هەروەک دوای سەرکەوتنی (8) تیم بۆ قۆناغی دووەم یارییەکان بە شێوازی خول بەڕێوەچوون و هەر تیمێک 7 یاری ئەنجام دا.
ماوەتەوە ئاماژە بەوەبدەین کە فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە یەکێکە لە فێرگە چالاکەکانی بەشدار لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییە دۆستانەکان و توانیویەتی لە تەواوی ئەو چالاکییانەدا ئەنجامی بەرچاو بەدەست بهێنێت.[1]