پارووی گەورە بۆ هاموو کەس نابێت.
جەردەیی و هەوڵ و تەماعی حەرام بۆ هەندێک ناشێت و بۆی ناگونجێت. [1]
پارووی زل قووت ناچێ
واتا:
1. دەسکەوتی گەورە بەئاسانی و بەبێ بەڵا خەرج ناکرێت
2. هەوڵی گەورە بە ئاسانی جێبەجێ نابێ
نموونە:
1. ئەو ئیشەی تۆ گرتووتە زۆر گەورەیە و قازانجی زۆرە ئەبێ خەڵکی تری تیا بەشدارکەیت پارووی زل قووت ناچێ. [2]