قسە یەکە، نابێت بە دوو.
پەیمان و بەڵێن لەناو کوردەواردا بەهایەکی ڕەوشتی گەورەی هەیە، کاتێک کەسایەتییەکی دیار بڕیار لەسەر بابەتێک دەدات، گەر سامان و ماڵ یان سەری دانێت پاشگەز نابێتەوە، مەبەست لەوەیە کەسێک کە خاوەن بڕیار بێت، کاتێک قسەیەک بکات، نابێت لێی پەشیمان ببێتەوە.[1]