کەر بکەوێتە قوڕێ، دەبێت ساحێبی کلکی بگرێت.
ساحێب: خاوەن. کاروانچی کوردەوار بەزۆری کەر بۆ کاروانیی دەبەن، چونکە ئارامیی بۆ ڕێ ڕۆشتن زۆرە و لە چیا و چۆڵدا باش دەڕوات، ئەگەر کەر بە بارەوە بکەوێتە ناو قوڕ و لیتە، بەناچاری بە کلک دەری دەهێننەوە، بۆ کەسی گەمژە و نەزان دەبێت، کاتێک تێدەکەوێت، بەگوێ دەری دەهێننەوە. [1]