کابانێ ڕۆنی نیسانێ، هەرگرە لۆ جستانێ.
کابان: ژنی ماڵ. جستان: زستان، لە کوردەواردا کابان لە وەرزی بەهاردا کەرەی کوردیی دەتوێنێتەوە و ڕۆنی لێ درووست دەکات، ڕۆنەکە لە هیزە دەکات و بۆ زستان هەڵی دەگرێت، گەر ئەو کارە نەکات، زستان بێ ڕۆن دەبێت، مەبەست لەوەیە دەبێت لە کاتی خۆیدا پێداویستی بۆ وەرزی زستان ئەمبار بکرێت. [1]