کابانێ مەکە قڕەقڕێ
ئەوەندەش دەخورێی و دەبڕێ
کابان: ژنی ماڵ. هەندێک کەس لە ژیانیدا ماڵی خۆی خۆشدەوێت و بێجگە لە خۆی نایەوێت کەس شەریک و برابەشی بێت و ماڵی لەگەڵ بەش بکات، مەبەست لە ئافرەتێکی بەرچاوتەنگ و دەستنووقاوە، کە چاوی لەو پارووەیە کە میوان دەیخوات، لەسەری دەیکاتە دەنگەدەنگ. [1]