ئەم جۆرە پڵنگە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و لە لیستی سووردایە.
لە ڕۆژاوای ئاسیا بەنزیکەیی 1300 پڵنگی زاگرۆسی هەیە لە چیاکانی زاگرۆس و سەر دەریای کاسپیەن، کە دەکاتە دەوڵەتی کوردستان و تەبەڕستان ڕێژەیان زۆرە.
گەورەترین جۆری پڵنگ ئەم پڵنگەی زاگرۆسە.
ئەم جۆرە پڵنگە زۆرترین جۆری لە کوردستانە لە ناوچەکانی #لوڕستان# و #کرماشان# و پیرانشار و #قەندیل# و #سلێمانی# و #شەقڵاوا# و #باڵەکایەتی# و #وان# و #شرناخ# و #هەورامان# بوونی هەیە، ناوچەی سەرەکییان ناوچە شاخاوییە سەختەکانی کوردستانن، چەندین ڕێکخراو هەیە بۆ پاراستنیان.
=KTML_Bold=چەند زانیارییەک لەسەر پڵنگی چیاکانی کوردستان (پڵنگی زاگرۆسی):=KTML_End=
=KTML_Bold=پڵنگ ڕاوی نێچیر بەگشتی بە 4 شێواز دەکات:=KTML_End=
بۆسە دانان، بازدان، خنکاندن، گواستنەوە.
=KTML_Bold=بارستایی لەش:=KTML_End=
درێژی سەروو لەشی: نێرە 200-265سم، مێیە 180-230سم.
بەرزی لەشی: 45-70سم.
درێژی کلکی: 60-100سم.
زاوزێ: هەر چەند ساڵ جارێک 2-3 بەچکەی دەبێت، تەنیا 1-2 دانەی بۆ دەمێنێتەوە.
بەگشتی کەمتر لە 10 ساڵ دەژی.
بە نەخشی سەر کەوڵیان لە جۆری پشیلە گەورەکانی تری وەک جاگوار و وێز و بەور، جیادەکرێنەوە.
=KTML_Bold=توانای بینین و بیستن:=KTML_End=
لە شەودا توانای بینینی 7 هێندە و توانای بیستنی 5 هێندەی مرۆڤ باشترە. [1]