لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی دا، قوتابخانەی باسکەی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی خولە هاوینەکانی دەست پێدەکاتەوە.
سەبارەت بەو چالاکییانەی قوتابخانەکەیان (کامەران محەمەد ئەمین) ڕاهێنەری گشتی تیمی باسکەی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری داو وتی، ساڵانە و لە ڕێکەوتی
01-06-202401-06-2024 دا قوتابخانەکەمان مەشقە هاوینەییەکانی دەست پێدەکاتەوە و لەم وەرزشەدا بۆ هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان ناو تۆمار دەکەین، کامەران ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئێستاوە دایکان و باوکان و خانەوادەی منداڵان دەتوانن بە ژمارە تەلەفۆنەکانی (07717528114 و 07501041198) ناوی جگەر گۆشەکانیان تۆمار بکەن کە لە تەمەنەکانی 5 تا 14 ساڵ ناو تۆمار دەکرێت.
هەروەک کامەران محەمەدی ڕاهێنەر ئاماژەی پێکرد کە لەگەڵ ڕاهێنەری هاوکاری، (ڕەڤەند عەبدول حەمید) بەردەوام دەبن لە مەشقەکان کە دوو ڕۆژ لە هەفتەدا مەشق بە فێرخوازان دەکرێت و لە کۆتایشدا بە چەندین ڤێستیڤاڵ و چالاکی منداڵان دڵخۆشدەکەن تا یارییەکە زیاتر و زیاتر برەوی پێبدرێت.
[1]