کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,334
وێنە
  124,445
پەرتووک PDF
  22,121
فایلی پەیوەندیدار
  126,605
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ماڵی کەریم زەند؛ پوورەی یادەوەرییەکان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ماڵی کەریم زەند؛ پوورەی یادەوەرییەکان
ماڵی کەریم زەند؛ پوورەی یادەوەرییەکان
=KTML_Bold=ماڵی کەریم زەند؛ پوورەی یادەوەرییەکان=KTML_End=
#کاوە ئەمین#

مەڵکەندی بە کۆنترین گەڕەکی شاری #سلێمانی# ناسراوە، واباوە دەڵێن بەردی بناخەی شارەکە لەو گەڕەکە دانراوە. ئێستا تەنیا گەڕەکی مەڵکەندی و بەشێک لە سابوونکەران و کانی ئاسکان، بۆن و بەرامەی شارە کۆنەکەیان پێوە ماوە.

بۆ من گەڕەکی مەڵکەندی تایبەتمەندیی خۆی هەیە، ئاخر کە مێرمنداڵ بووم، رەنگە سەدان عارەبانە شووتیم لەو گەڕەکە و دەوربەری پیرمەسوور ساخ کردبێتەوە، چەندجارێکیش وێنەی شەهید و ژەنەڕاڵم بە عامود و دار و دیواری ئەو ناوەدا هەڵواسیوە.

یەکێک لەو ماڵە کۆنانەی کە هێشتا لە مەڵکەندی و لای مزگەوتی حاجی حانەوە چنگی لەو خاکە گیرکردووە، ماڵی مامۆستا کەریم زەندە، گەڕیدە، مامۆستا، نووسەر، وەرگێڕ و جوگرافیاناس، هەرچی شتی چاک و جوان و باشە لە کەسایەتیی ئەو پیاوەدا کۆببووە، بۆیە وەکو مامەخەمەی شارەکە وابوو، بڕواناکەم کەس رقی لە مامۆستا کەریم زەند بووبێتەوە، مەگەر بیروباوەڕ #داعش#ییەکان نەبێت، بەڵام ئینجا ئەوان رقیان لە کێ نەبووە و نییە؟

چەندین جار لە ماڵەکەی خۆیدا بە خزمەت مامۆستا زەند گەیشتم، بەداخەوە بەدرەنگەوە فریای ئەوە کەوتم کە تەنیا یەک ئەڵقە بەرنامەی پەنجەمۆری لەگەڵ تۆمار بکەم، تازە دێر بوو، مامۆستا بەرەو ئاوابوون دەچوو، ئەوەبوو ئۆغری خێری کرد.

مامۆستا لە دوای خۆی ماڵێکی پڕ لە کتێب و دەستنووس و وێنەی نایابی بەجێهێشتووە، ماڵەکەی مۆزەخانەیەکە بۆ خۆی. لە هەمووی جوانتر، مامۆستا ئامەخانی ژنی لە دوای خۆی بەجهێشتووە کە وەکو خۆی دەڵێت کەم منداڵی شیرەخۆرەی مەڵکەندی هەیە سەردەمانێک شیری ئەویان نەخواردبێت، ژنێکی خانومان و هۆشیار، قسەخۆش و میوانەپەروەر.

لە دوای کۆچی دوایی مامۆستا سەردانیم دەکرد و هەواڵیم دەپرسی. ساڵی رابردوو داوام لێکرد لە بەرنامەی پەنجەمۆردا بەشداربێت، بەدڵخۆشییەوە قبووڵی کرد.

کاتێک لێمپرسی، کام لە نووسەرە گەورەکانی کورد سەردانی مامۆستا کەریم زەندیان دەکرد و پێکەوە دۆستایەتیان هەبوو؟ لە وەڵامدا گوتی، ئینجا کێ دۆستایەتی لەگەڵ مامۆستا دا نەبووە، کام نووسەر هەیە نەهاتبێتە ئەم ماڵە و لەگەڵ مامۆستا کەریم زەند بە دەنگی بەرز و هەندێکجار بە چپە باسی کوردایەتیان نەکردبێت، لە مامۆستا قانعەوە بگرە تاوەکو دەگاتە گۆران و کاکەی فەلاح و محەممەدی مەلاکەریم، ناوی کێت پێ بڵێم. ئینجا کێ دۆستمان نەبووە. کاتێک ئامەخان باسی مامۆستا هێمن موکریانی دەکات رووی دەگەشێتەوە، باسی ئەو شەوە دەکات کە لە ماڵیان میوان بووە و بە جگەرەکەیەوە خەوی لێدەکەوێت، بۆکڕوز بە ماڵەکەدا بڵاودەکاتەوە، ئاخر جگەرەکەی بەتانییەکەی دەسووتێنێت.

ئامەخان دەڵێت، مامۆستا هێمن شیعرێکی جوانی بۆ نووسیبووم. لەسەر نەوارێک بەدەنگی خۆی بۆی تۆمار کردبووم، بەڵام داخەکەم نەوارەکە لە کۆڕەوەکەدا ونبوو، لە هەموو ماڵەکەم بەقیمەتتر بوو لەلام.

سەردەمانێک ماڵی مامۆستا وەکو بارەگای شۆڕشگێڕانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وابووە، هەرچەندە ئامەخان گلەیی ئەوە دەکات، ئەوانەی بیرەوەریان نووسیوەتەوە جگە لە کەریمی حیسامی کەسیان باسی ماڵی ئەوانیان نەکردووە، بەڵام وەکو خۆی دەیگوت ئێستاش گەس گەس باڵا بەو دۆستیاتی و هاوکاریانەوە دەکەم کە پێشکەش بەو تێکۆشەرانەمان کردووە.

ئامەخان دەڵێت، مامۆستا کەریم زەند تاوەکو مردیش بە ژەنەراڵ بارزانی و یادەوەرییەکانییەوە وەفادرابوو، بەردەوام وێنەیەکی ژەنەڕاڵ بارزانی لە ژوورەکەیدا هەڵواسیبوو، رۆژانە کە مامۆستا زەند لە خەو هەڵدەستا سڵاوێکی لە وێنەکەی بارزانی دەکرد، هەندیک جاریش بە فەقیانەکانی وێنەکەی دەسڕی!

ئێستا ئامەخان لەنێو ماڵێکی گەورەدا بە تەنیا دەژی کە تژییە لە یادەوەری کەڵەنووسەر و کەسایەتییە سیاسی و رۆشنبیرەکانی کورد، بەدڵنیاییەوە گێڕانەوە و بەسەرهاتەکانی کە لەنێو ئەو ماڵەدا روویانداوە، دەکرێت بکرێنە جوانترین درامای تەلەڤزیۆنی، ئاخر مێژووی شارێک، بگرە وڵاتیک لەو ماڵەدا پەنهانکراوە.

کاتێک خاترخوازیمان لە ئامەخان دەکرد، وێنەیەکی مامۆستا کەریم زەند بەسەر دیوارەکەوە سەرنجی راکێشام بۆیە لێم پرسی: نازانم لە بەرنامەکەدا ئەو پرسیارەم لێکردی یان نا، ئەرێ بۆچی مامۆستا بەردەوام بە هاوین و زستان ئەو کلێتەیەی بەسەرەوە بوو؟ ئامەخان بە پێکەنینەوە گوتی، وای بە حاڵت کە بگەیتە تەمەنی ئێمە، مەگەر چەند جارم بۆ باسکردوویت ئەوە یادگاری پێشەوا قازی محەممەد بوو لەلای مامۆستا پارێزراوبوو! [1]


=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 331 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 08-09-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-08-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 11-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 331 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1 چرکە!