ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ڕۆژی کۆچی دوایی:
15-02-198615-02-1986
شوێنی لەدایکبوون:
هەڵەبجەهەڵەبجە
شوێنی کۆچی دوایی:
کەرکووککەرکووک
ژیاننامە
ئەحمەد مەحمود مام عەزیز، ساڵی (1922) لە شاری هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی (1939-1940) خوێندنی سەرەتایی لە هەڵەبجە تەواوکردووە.
ساڵی (1943-1944) خانەی مامۆستایانی (الریفیە)ی لە
بەغدابەغدا تەواوکردووە کە بۆ ماوەی چوار ساڵ بووە. لە (
27-04-194427-04-1944) وەک مامۆستا دەستبەکار بووە لە قوتابخانەی (تەوێڵە)، ساڵی (1947) گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (گوڵپ) دوای ساڵێک گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (
خورماڵخورماڵ) ساڵی (1952) گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (عەبابەیلێ) ساڵی (1958) وەک بەڕێوەبەر گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (تەکییە) و هەمان ساڵ وەک بەڕێوەبەر گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (بیارە) بەردەوام بووە تا ساڵی (1964) بە فەرمی وەک مامۆستا لە شاری هەڵەبجە دەستبەکاربووە لە قوتابخانەی (انتصار) کە پێشتر چەند ناوێکی هەبووە وەک (زەعیم و ئاشتی)، دواتر بووە بە بەڕێوەبەر لە قوتابخانەی (انتصار) کە دواتر ناوەکەی گۆڕاوە بۆ (سەرکەوتن).
ساڵی (1974) گواستراوەتەوە بۆ شاری
سلێمانیسلێمانی و لە قوتابخانەی (ئەمین زەکی بەگ) بووە بە بەڕێوەبەر لە (
31-05-198231-05-1982) لەسەر داوای خۆی خانەنشین بووە، پێش وادەی یاسایی کە ماوەی (38) ساڵ خزمەتی بواری پەروەردەی کردووە. بەشداری ژمارەیەک خولی پەروەردەیی کردووە و چەندین ڕێز و سوپاس و پێشخستنی پێ بەخشراوە.
لە (
05-08-194805-08-1948) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ خاتوو (نەجیبە حاجی محەمەد مەلا حسێن) بەرهەمی ئەم هاوسەرگیرییەش (6 کوڕ و 2 کچ) بووە بە ناوەکانی (سەباح، گوڵزار، سەرکۆ، سەربەست، سەرکەوت، ڕێکەوت، بێخاڵ، سەروەت) کە هەموویان خوێندنیان تەواوکردووە لە (15-02-1986) لە کەرکووک کۆچی دوایی کردووە و لە
گردی سەیوانگردی سەیوانی سلێمانی بە خاک سپێردراوە.
ناردنی زانیاری مامۆستا (سەرکۆ ئەحمەد مەحمود)
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود.
[1]