بە درووشمی (لەپێناو پێشکەوتنی تێنسی سەر زەوی لە پارێزگای هەڵەبجە) بەڕێوەبەرایەتی لاوانی #هەڵەبجە# پێنجەمین پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی بۆ یاریزانانی هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و #سلێمانی# دەستپێکرد.
سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو پاڵەوانێتییە و بەشداری یاریزانانی یانەی پێشمەرگە (ئالان سەلام) ڕاهێنەری تیمی تێنسی سەر زەوی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، پاڵەوانێتییەکە بۆ ئاستی پێشکەوتوانی کوڕانە و وەک یانەی پێشمەرگە بە سێ یاریزان بەشداریمان کردووە، ئالان ئاماژەی بەوەشدا کە یارییەکانی لە ڕێکەوتی #23-05-2024# تا #26-05-2024# و لەسەر یاریگەی ناوەندی هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و لە کۆتایشدا پاڵەوانی ئەو پاڵەوانێتییە جامی یەکەمی پێشکەش دەکرێت.
دواجار ئالان سەلامی ڕاهێنەر وتی، (ڕۆژین ئەکرەم)ی یاریزانی یانەکەمان توانیویەتی لە 4 پاڵەوانێتییەکەی ڕابردوودا نازناوەکان بەدەست بهێنێت. [1]