1. بە کوردی: دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانى
2.بە عەرەبی: مۆسسە الرئیس جلال طالباني
3. بە ئینگلیزی: Foundation President Jalal Talabani
دامەزراوەیەکی نا حکومی سەربەخۆی قازانجنەویست و بێ لایەنە، هەروەها کولتووری و مرۆڤایەتی و نیشتمانییە، کاردەکات بۆ ناساندن و پاراستن و ئەرشیف کردنی ژیان و خەباتی سەرۆک #جەلال تاڵەبانی#.
=KTML_Bold=بوارەکانی کارکردنی دامەزراوە:=KTML_End=
(ڕۆشنبیری، گەشەپێدانی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی مرۆیی)
=KTML_Bold=بنەماکانی کارکردن لە دامەزراوە=KTML_End=
1-پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ.
2-پێ گیریکردن لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
3-پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
4-ئەو لقانەی لە دەرەوەی هەرێمن پابەندی یاسا پەیڕەوکراوەکانی ئەو شوێنانە دەبن کە کاری لێ دەکەن.
5-پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
=KTML_Bold=ئامانجەکانی دامەزراوەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى=KTML_End=
1-پاراستن و کۆکردنەوەی ئەرشیڤی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی.
2-پەرەپێدانی بواری ڕووناکبیری وتوێژینەوەی ئەکادیمی، لەسەر فیکر و ژیان و سیاسەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
3-گەشەپێدانی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان و یەکسانیی جێندەری لە کۆمەڵگەی کوردستانی و ئێراقیدا.
4-گەشەپێدانی بەها مرۆییەکان لە بواری جێندەری و کولتووری پێکەوە ژیان لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی و ئێراقیدا.
5-گەشەپێدانی چۆنایەتى بە نووسینی توێژینەوەی ئەکادیمی لەسەر ڕێباز و ئەندێشەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى و بڵاو کردنەوەی.
6-هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری تاک لە کۆمەڵی کوردستان و ئێراقدا.
7-کارکردن بۆ دابینکردنی خوێندنی ساڵانەى (سکۆڵەرشیپ) لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات.
8-دیارى کردنى ڕۆژى ژیان ئاوای کردنى سەرۆک جەلال تاڵەبانى لە بەروارى 3ی ئۆکتۆبەر وەک بۆنەیەکى نیشتمانى و نەتەوەیی.
9-پێ گیریکردن بە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
10-پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.pjtfoundation.org/=KTML_Link_External_Between=ماڵپەڕی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/pjtfoundation=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانى=KTML_Link_Facebook_End=