کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,530
وێنە
  123,854
پەرتووک PDF
  22,075
فایلی پەیوەندیدار
  125,491
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕەهەندە ئاڵۆزەکانی پێکدادانی تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕەهەندە ئاڵۆزەکانی پێکدادانی تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
ڕەهەندە ئاڵۆزەکانی پێکدادانی تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان
=KTML_Bold=رەهەندە ئاڵۆزەکانی پێکدادانی تورکیا و #پەکەکە# لە هەرێمی کوردستان=KTML_End=
#زریان ڕۆژهەڵاتی#

=KTML_Bold=سەرەتا=KTML_End=
لە دوای جەژنی قوربانەوە شەپۆلێکی دیکەی جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیا و پەکەکە لە سنورری پارێزگای #دهۆک# دەستی پێکردووە. پێکدادانەکان زیاتر لە ناوچەکانی باکووری قەزای #ئامێدی# لە پارێزگای دهۆک چڕن، بەڵام ئەگەری پەلهاوێشتنی شەڕ بۆ شوێنێکی وەک چیای گارە کە زیاتر لە 40 کم لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستاندایە، بە یەکێک لە خاڵەکانی وەرچەرخان لە گۆڕانی جوگرافیای پێکدادانی تورکیا و پەکەکە هەژمار دەکرێت کە دەتوانێت ئاسەواری گرنگی سیاسی و سەربازی لەدوای خۆی بهێڵێتەوە. هەڵبەت دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بارودۆخی پێکدادانەکانیش دەریدەخەن کە لەوانەیە ئەم بابەتە زیاتر لەوەی کە چاوەڕێ دەکرێت درێژە بکێشێت.

=KTML_Bold=رەهەندی جیۆپۆلەتیکیی پێکدادانەکان=KTML_End=
پێکدادانەکانی ئەم دواییەی تورکیا و پەکەکە، پەیوەندییەکانی پارتی و پەکەکەی کردووەتە بەرمیلێکی بارووت، پارتی باس لەوە دەکات کە پەکەکە شەڕی هێناوەتە ناو قووڵایی هەرێمی کوردستان و پەکەکەش پارتی بە هاوکاریی تورکیا تۆمەتبار دەکات.

هەرچۆنێک بێت، لەوانەیە پاڵنەری سەرەکیی رووداوەکانی ئێستا زیاتر لە گرژییەکی نێوخۆیی، رەهەندێکی جیۆپۆلەتیکی بەهێزتریان لە پشت بێت. تورکیاش ئەوەی پێشان داوە کە بۆ دۆخێکی نائاسایی چاوەڕێی مۆڵەت لە عێراق یان هەرێمی کوردستان ناکات وەک چۆن لە ساڵانی نەوەدەکاندا ئەوەی کرد. سەرۆککۆماری تورکیا پێیوایە بوومەلەرزەیەکی جیۆپۆلەتیکی لە دنیای داوە و لە ئەنجامی ئەوەشدا ناسەقامگیرییە سیاسی و سەربازییەکان بەردەوام دەبن. تورکیا لە درێژەکێشانی هەردوو شەڕی رووسیا- ئۆکراینا هەروەها، شەڕی ئیسرائیل- حەماس نیگەرانە و پێیوایە کە بەردەوامیی ئەوانە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەوان دادەنێت. بە ئەگەری زۆر نزیکترین نیگەرانی تورکیا لەوەیە کە ئەگەر هەردوو شەڕەکە فراوانتر ببن، ئەوا دەرفەتی پەکەکە بۆ دەستخستنی چەک و یارمەتیی دەرەکی زیاتر دەبێت. بۆ نموونە ئەگەر تورکیا بەهۆی ئەندامبوون لە ناتۆ، لە ئەگەری فراوانبوونی شەڕی رووسیا- ئۆکراینا هەڵوێستێکی پاڵپشتیکارانەی زیاتری بۆ ناتۆ هەبێت، ئەوسا ئەگەری دەسکەوتنی چەکی رووسی بە تایبەت مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان، یان تەکنەلۆژیای ئۆکراینی لە بازاڕی رەش لەلایەن پەکەکەوە زیاتر دەبێت.

حکومەتی ئیسرائیلیش چەند جارێک لە دژی پشتیوانیی ئەنقەرە لە حەماس باسی کێشەی کوردی لە تورکیا کردووە و، ئەنقەرەش نیگەرانە لەوەی کە ئەگەر ئەو شەڕە فراوانتر بێت، ئەوسا قسەو باسی هاوکاریی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بۆ پەکەکە ببێتە کردەیی. سەرۆککۆماری تورکیا لەدوای بەشداری لە لووتکەی 75 ساڵەی ناتۆ رایگەیاند کە هێشتا زۆر دوورن لەوەی کە لە بابەتی هاوکاری لە پیشەسازی سەربازی و شەڕی دژی تیرۆردا لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان بگەنە ئەو رێککەوتنەی کە دەیانەوێت. ئەردۆغان بەشێوەیەکی روونتر باسی لەوە کردووە کە جوگرافیا، هەم دەرفەت هەم مەترسی بۆ دروستکردوون و تورکیا ئێستا ناتوانێت لە نێوان بلۆکی رۆژهەلات و رۆژائاوادا بەلای هیچ کامیاندا بیشکێنێتەوە، بۆیە هاوشانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتۆ، پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و رووسیاش گەشەپێداوە و چاوی لە ئەندامێتی بریکس و رۆڵی زیاترە لە رێکخراوی هاوکاری شانگهای. تورکیا پێیوایە کە دەتوانێت لەڕێی گەشەپیدانی پەیوەندی سیاسی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی عێراق و ئێران، هەروەها ئاساییکردنەوەی پەیوەندەییەکانی لەگەڵ سووریا و ئەگەری زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەدەنە جموجۆڵەکانی پەکەکە سنووردار بکات. بەڵام لەڕووی سەربازیشەوە خواستی دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراوی لە باشووری سنوورەکانی هەیە کە لە سالی 2016وە لە سووریا و لە 2019وە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە. بەرپرسانی تورکیا هێڵەکانی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان تا ئەودیوی سنوورەکانی میساقی میللی سەیر دەکەن کە لە مەجلیسی مەبعوساندا لە سەرەتای ساڵی 1920 دا قبووڵکراوە و پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب لە سووریا تاوەکو هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت. بێگومان ئامادەیی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریاوە تا هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو روانگەیە زیاتر واتادار دەبێت.

=KTML_Bold=کات و جوگرافیای پێکدادانەکان=KTML_End=
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە کە لەڕووی کاتەوە، دەیانەوێت بەرلەوەی بەفری زستان بنیشێتەوە، قوفڵێک لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی چنگۆڵ بدەن و کۆتایی پێ بهێنن. وەکو شوێنیش چیای گارەی وەک ئامانجی کۆتایی داناوە و دەڵێ تا پەکەکەی لێ مابێت بەردەوام دەبین. پەکەکەش رایگەیاندووە کە هێشتا ئەوان لە ناوچەیە هەن و لە هەموو شوێنێک شەڕ دەکەن.

پێدەچێ ئامانجێکی تورکیا تۆکمەکردنی سنوورەکانی جوگرافیای ئێستای شەڕی خۆی لەگەڵ پەکەکە بێت. لە ماوەی نێوان 2019- 2023 دا بە گشتی 1154 رووداوی تووندوتیژیی رێکخراو لە نێویشیاندا پێکدادانی سەربازی لە نێوان پەکەکە و تورکیا روویانداوە کە نزیکەی 64٪ی لە خاکی هەرێمی کوردستان بووە. بەمەش تورکیا جوگرافیای شەڕی پەکەکەی گۆڕیوە و لە خۆی دووریکردووەتەوە. تورکیا دەیەوێت هێڵێکی ئەمنی لە خواکورک لە سنووری پاێزگای #هەولێر# تاوەکو حەفتانین لە دهۆک پێکەوە ببەستێتەوە. بێجگە لەوەش، بە ئەگەری زۆر ئامانجی توندوتۆڵکردنی ئەو خاڵ و بنکە سەربازییانەی هەیە کە لەداوی 2019وە دایناون. ساڵی رابردوو پەکەکە لە زستاندا هێرشی کردبووە سەر دوو بنکەی سوپای تورکیا و بەوەش دەریخستبوو کە تەنانەت ئەگەر بە شێوەیەکی سنوورداریش بێت، لەوانەیە هەم بۆ خۆپاراستن لە درۆن، هەمیش بۆ پێکدادان لە کاتی بەفر و بارانی زستانەدا رێگایەکی دۆزیبێتەوە. بۆیە تورکیا دەیەوێ نزیکترین بەرەی پشتەوەی پەکەکە بە شوێنەکانی وەک مەتین، حەفتانین، ئاڤاشین و باسیان بکاتە ئامانج. چڕبوونەوەی پێکدادانەکانیش لە بەشی باکووری هێڵی ئامێدی - دێرەلوک کە رێگاکانی بەستنەوەی گارە بە ناوچە شاخاوییەکانی نزیکی سنوور لە خۆ دەگرێت، ئەو گریمانەیە بەهێزتر دەکات.

تا پێش ساڵی 2019، بایەخی هێڵێکی سنووری کە لە ناحیەی دەرکار لە #زاخۆ# دەستپێدەکات و شوێنەکانی وەک حەفتانین، مەتین، گەلیی زاپ، گەلیی باڵندا بەرەو ئاڤاشین و باسیان لە نزیک سنوور لە خۆ دەگرێت و لەوێشەوە بەرەو خواکورک و خنێرە لە سنووری پارێزگای هەولێر شۆڕ دەبێتەوە، بۆ هەردوولا زیاتر بوو. تورکیا لە مایسی 2019وە تا ئێستا شەش دانە ئۆپەراسیۆنی چنگوڵی کردووە و بەشێوەیەکی جیاواز لەوانەی پێشوو، بنکە و بارەگای زیاتری لە ناوچە شاخاوییەکان داناوە بۆ ئەوەی کە یەکەمین هێڵەکانی گواستنەوە و لۆجستیکی پەکەکە بپچڕێنێ. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە داتاکانی جوگرافیای توندوتیژییە رێکخراوەکانیUCDP کردوومە، لە ماوەی نێوان 2019 تا کۆتایی 2023، ژمارەی رووداوەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان 737 دانەیە و لەوەشدا، رێژەی 77.88٪ی لەو هێڵەدا روویداوە. باقییەکەیشی لە هێڵی دووەمی پێکدادانەکانی تورکیا و پەکەکە روویداوە کە شوێنەکانی وەک #شنگال#، #مەخموور#، گارە، #قەندیل# و دەڤەری #سلێمانی# دەگرێتەوە. بۆ نموونە لە شوێنێکی وەک دۆڵی زاپ 159، چیای مەتین 142، ئاڤاشین 65، حەفتانین 58 پێکدادان و رووداوی تووندوتیژیی چەکداری روویانداوە بەڵام، لە جێگایەکی وەک گارە ئەو ژمارەیە بۆ 41 دانە دابەزیوە. گارە لەڕووی بەرزی و هەڵکەوتەوە لەنێو دووەمین هێڵە چیاییەکانی هەرێمی کوردستاندایە کە لە ملی رۆژئاواوە بەرەو رۆژهەڵات ریزیان بەستووە. بۆ پەکەکە، گارە هاوشێوەی قەندیل، بەرەیەکی پشتەوەیە بۆ ئامادەکاری لۆجستیکی، راهێنان و رێکخستن کە دوای جێگیربوونی سوپای تورکیا لە بەشێک لەشوێنەکانی هێڵەکانی پێشەوەی سنوور، بایەخی زیاتری پەیداکردووە. بۆ تورکیاش، گارە دوایین حەڵقەی تەواوکردنی ستراتیژی دوورکردنەوەی پەکەکەیە لە سنوورەکان.

=KTML_Bold=رەهەندی سەربازی=KTML_End=
درۆن و هێزی ئاسمانیی تورکیا لە بەرامبەر جموجۆڵی نەریتی پەکەکەدا کە جاران بە گرووپ دەجووڵانەوە، کاریگەربوو. بەڵام پەنابردنی پەکەکە بۆ دروستکردنی ئەشکەوت و شەڕی تونێل وایکرد کە هێزی کۆماندۆ کە زیاتر بە کۆپتەر لە ناوچەیەکی دیاریکراو دادەنرێن، لەگەڵ دانانی بنکەی سەربازیی کاتی بۆ کۆنترۆڵکردنی جموجۆلەکان لەسەر زەوی ببێتە بەشێک لە تەکتیکی تورکیا لەناوچەی پێکدادانەکان. پێدەچێت ئەمەش ئێستا گۆڕانی زیاتری بەسەردا هاتبێت چونکە هەم تورکیا هەم پەکەکەش شێوازەکانی خۆیان گۆڕیوە. تورکیا جیاوازتر لە جاران، هەم هێزەی پیادەی زۆرتری هێناوە و گرنگی بە کۆنترۆڵکردنی رێگاکان دەدات، هەمیش دژە درۆنی کورکوتی جێگیرکردووە کە پێدەچێت بەهۆی گۆڕانی شێوازی جموجۆڵەکانی پەکەکەوە بێت. هێشتا نازانرێت کە ئایا پەکەکە تا چ ئاستێک توانای خۆی بۆ دروستکردنی درۆن و سیستەمی ئانتی درۆن گەشەپێداوە یان لە دەرەوە وەریگرتووە، بەڵام هەندێک لە پسپۆڕانی تورکیا پێیانوایە کە پەکەکە موشەکەی ئانتی تانک(ATGM)، موشەکی(SA-18)ی رووسی و درۆنی کامیکازەی لە دەستدایە. هەندێک لە سەرچاوە میدیاییەکانیش باس لەوە دەکەن کە پەکەکە زیاتر لە جاران جۆرێکی درۆنی سەرەتایی بەکاردەهێنێت. و جۆرێکی درۆنی کامیکازەی زەوی بۆ هەواشی لە دەست دایە کە دەتوانێت بۆ خستنە خواورەی درۆن بەکاریبهێنێت. سەرۆککۆماری تورکیاش بۆ خۆی رایگەیاندووە کە ئەو چەکانەی کە هاوپەیمانەکانمان بە نازێکی زۆرەوە بە ئێمەی دەدەن لە ئەنبارەکانی پەکەکەدا هەن. ئەنجامی هەموو ئەوانەش وادەکەن کە شەڕی ئەمجارە تەنیا پشت بە درۆن و هێزی ئاسمانی نەبەستێت و جاریکی دیکە رۆڵی هێزی پیادە لە پێکدادانەکانی هەردوولا زیاتر بێتەوە کە ئەوەش بە هاتنی لەشکر تەرجەمە دەبێتەوە.

=KTML_Bold=کاریگەریی پێکدادانەکان لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق=KTML_End=
بەشێوەیەکی گشتی پێکدادانەکانی سنوور کە ئێستا زیاتر بەرەو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان داکشاون، دۆخی ناوچە سنوورییەکانی نائارام کردووە. وادیارە چارەسەرەکەی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ دانانی خاڵی سەربازی زیاتر لە سنوور بۆ رێگرتن لە داکشانی زیاتری پەکەکە و هاتنی سوپای تورکیا، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی پێکدادانەکان دانەناوە. بە پێچەوانەوە ئاستی گرژییەکانی پەکەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# گەیاندووەتە ئاستێکی بەرز کە زیاتر لە هەرکاتێکی دیکە لە شەڕ نزیکی کردۆتەوە.

بێشک زەرەرمەندی یەکەم لە پەلکێشانی زیاتری پێکدادانەکانی تورکیا – پەکەکە بۆ ناو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان، هەولێر و بەغدایە. بۆ هەولێر خراپە چونکە کۆنترۆڵی کردەیی لەسەر بەشێک لە خاکەکەی لە دەست دەدات و بۆ بەغداش خراپتر، چونکە لە کاتێکدا گرژییەکان زیاتر تەشەنەیان کردووەتەوە کە بەغدا هەم دەیەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا گەشەپێبدات، هەمیش خۆی تووشی شەڕی پەکەکە نەکات. ئەمە بێجگە لەوەی کە ئەم دۆخە کاریگەریی لەسەر سەروەرییەکەی دادەنێت و کێشەی زیاتری بۆ دەنێتەوە. ئەگەر تورکیا بێتە گارە، ئەمە لەگەڵ بەرژەوەندیی ئێران و گرووپە چەکدارەکاندا نایەتەوە چونکە هەرچۆنێک بێت، ئەوان تورکیا وەک ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانیی رۆژائاوا سەیر دەکەن. ئەگەر لە سەر نەخشەیەک سەیر بکەین، جموجۆڵەکان بۆ فراوانکردنی ناوچەی نفوز لەنێوان تورکیا و ئێران پێچەوانەی یەکن. ناوچەی نفوزی ئێران لە عێراق و سوریا لە باشوور و رۆژئاواوە بەروە باکوور و رۆژهەڵات هەڵدەکشێت و تورکیاش بە ئاراستەی پێچەوانەکەی مل دەنێت. نفوزی ئێران لە سلێمانی، هەبوونی گرووپەکانی #حەشدی شەعبی# لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوەکو شەنگال لەگەڵ ناڕوونیی دۆخی ئیداریی پارێزگاکانی دیالە و #کەرکووک#، لەگەڵ گرژییەکان سەبارەت بە ئیدارەی خۆجێیی لە موسڵ، ئامادەیی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا و هەروەها هەبوونی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا بە ئەڵقەکانی نفوزی ئێران لە ملی باشووری تورکیاوە بەهیزتر دەکەن کە بە هەبوونی پەکەکەش لە هێڵێکی نێوان قەندیل – حەفتانین لە سنوورەکانی رۆژهەڵات- باکووری هەرێمی کوردستانەوە جەڕێندراوە. بە هۆی ئەو دۆخەوە، تەنانەت هەولێریش هەوڵیداوە کە زیاتر لە جاران پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تاران و بەغدا ئاسایی بکاتەوە. بۆیە بە ئەگەری زۆر هاتنی تورکیا بۆ شوینیکی وەک گارە ناڕەزایی گرووپە چەکدارەکانی عێراقی لێدەکەوێتەوە.

لەوانەیە لایەنی عێراق بۆ دەرچوون لەو گرفتە، کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ گەمارۆدانی چیاکە و گرتنی رێگاکانی هاتوچۆی گارە بۆ شوێنەکانی وەک مەتین، حەفتانین، زاپ، گەلی باڵندا و ئاڤاشین و باسیان نەبێت. ساڵی 1992 لە دوای شەڕی بەرەی کوردستانی و تورکیا لەگەڵ پەکەکە، بەشێک لە هێزەکانی ئەو رێکخراوە لە بادینانەوە چووبوونە زەڵێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی. بۆیە دوور لە چاوەڕانی نییە کە ئەگەر هەوڵێکیشی هەبێت بۆ رازیکردنی پەکەکە بۆ چۆڵکردنی چیای گارە یان لانیکەم کەمکردنەوەی هێز و جێگۆڕکێی شوێنەکانیان کە پێدەچێت، دواجار تورکیاش پێی رازی بێت. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 96 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 18-07-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-07-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 14-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 96 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!