ماڵی بەتەمای خوشکان، وەکی لیسی مریشکان
لیس: (فەرهەنگی خاڵ)
داری ئەستووری درێژی بێ قۆرت و گرێ؛ تێڵا.
زازاکی: کولانەی مریشک و باڵندە.
بەگوێرەی داب و نەریتی خێڵەکی و کوردەواری و کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی وتراوە: کیژ لە ماڵە بابی میوانە، واتە کچەکان کە تەمەنی شووکردنیان هات بە شوو دەدرێن و دەچنە ماڵی خۆیان، مێوادارییەکە هەر ئەوەندەیە تا کاتی شووکردنیان دێت، بۆیە لەو ئیدیۆمەدا وتراوە ماڵ بەتەمای خوشکان دەبێتە کۆلیتی مریشکان، واتە: کە دایک و باوک مردن و نەمان، کچەکان بیریان لای شووکردنە نەوەکوو ماڵداریکردن و گەورە کردنی حەسار و دیوەخانی باوکیان، بەمەش گەورە ماڵ دەبێتە لیس و کۆلیتی بچووکی باب و دایک نەما، کچ بیری لای شوکردنە، ماڵەکە لە گەورە ماڵەوە دەبێتە کۆلیت و لیس، بۆیە وتراوە: ماڵی بەتەمای خوشکان، وەکی لیسی مریشکان.[1]